پێش جەژن سەبەتەیەکی دیکەی خۆراک دابەش دەکرێت
کوردستان 11:07 AM - 2026-05-11
PUKMEDIA
سەبەتەی خۆراک
بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت: پێش جەژن زیاتر لە
نیوەی سەبەتەی سێیەمی خۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکەین و کێشەی کەمی زەیتیش
چارەسەربووە و بڕی پێویست لەکۆگاکاندا بوونی هەیە.
کامەران فەتاح بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بەوێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بە
نووسراوی رەسمیی لەلایەن بەغدادەوە ئاگادارکراینەوە دەست بە ئامادەکارییەکان بکەین
بۆ دابەشکردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراکی ساڵی 2026 و لەئێستاشدا ئامادەکارییەکانمان
دەستپێکردووە.
راشیگەیاند: تەواوکردنی رێککارەکان چەند رۆژێکی دەوێت و هەوڵدەدەین
پێش جەژن دەست بەدابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بکرێت و زیاتر لە 50٪ ی دابەشبکەین.
بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم
بەشە خۆراکە سەرجەم ماددەکانی تێدایە، کە بریتین لە (برنج، شەکر، زەیت، دۆشاو،
پاقلەمەنییەکان، نیسک و لەتکەنۆک)، هەرچەندە پێشتر کێشەی کەمی زەیت هەبوو، بەڵام
سێ مانگە لەسەر یەک زەیت دابەشدەکرێت و بڕیکی زۆریش لە کۆگاکاندا هەن و هیچ
کێشەیەکی نەماوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان کە خۆی لە (ئارد،
برنج، زەیت، نیسک، فاسۆلیا، نۆک، لەتکە نۆک، دۆشاو، شەکر) دەبینێتەوە، مانگانە
بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت، بەڵام بە تێکڕای ساڵەکە چەند مانگێک دابەشناکرێت
و ئەمەش کاریگەری لەسەر جێگیرکردنی نرخی خۆراک لەبازاڕەکاندا هەیە و
بەدابەشنەکردنی بەشەخۆراک، نرخەکان لەبازاڕدا بەرز دەبنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

