پشتیوانی بەریتانیا بۆ پێشمەرگە دووپاتدەكرێتەوە
کوردستان 02:11 PM - 2026-05-11
راگەیاندنی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
كۆبوونەوەی جێگری سەرۆكی هەرێم لەگەڵ راوێژكاری سەربازیی بەریتانیا
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی 5ی 2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە كۆڵۆنێڵ كریس هێڵیر، راوێژكاری سەربازیی بەریتانیا لەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش، كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عیراق و ناوچەكە، پەیوەندییەكانی بەریتانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان، هەروەها مەترسییەكانی داعش و هەڕەشەكانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، گفتووگۆیان لەبارەوە كرا.
جێگری سەرۆكی هەرێم سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی بەریتانیا لەعیراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوەو رۆڵی هێزی بەریتانیای لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ناوچەكەدا بەرز نرخاند.
هاوكات كۆڵۆنێڵ كریس هێڵیر جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتییەكانی وڵاتەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە، لەپێناو گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە.
چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەداو دوایین پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێكەوتەكانی لەسەر ئاسایشی ناوچەكە، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

