وەزیری داد و سەرۆکی خاچی سوور دۆسیەی زیندانییە گواستراوەکانی سوریا تاوتوێ دەکەن
عیراق 07:16 PM - 2026-05-11
راگەیاندنی وەزیری داد
دکتۆر خالید شوانی و میریانا سپۆلیاریک-ئیگەر
وەزیری داد پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور دەکات و لەدیدارێکدا تاوتوێی دۆسیەی ئەو زیندانییانە دەکەن، کە لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عیراق.
ئێوارەی ئەمڕۆ 11ی5ی2026 د.خالید شوانی وەزیری داد،پێشوازیکرد لەخاتوو میریانا سپۆلیاریک-ئیگەر سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و وەفدی یاوەری، بۆ تاوتوێکردنی رێکارەکانی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش لەبارەی دەستگیرکراوانی بیانی کە لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق و میکانیزمەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیە بەپێی چوارچێوەی یاسایی پەیڕەوکراو کراو، هەر لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دەستەبەرکردنی پاڵپشتی پێویست لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ مەلەفی دەستگیرکراوەکان کرا کە گواستراونەتەوە بۆ عیراق.
هاوکات، خالید شوانی تەئکیدی لە گرنگی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار کردەوە بۆ هاندانیان بەرەو وەرگرتنەوەی هاووڵاتیانیان کەلەئێستادا لەزیندانە چاکسازییەکان راگیراون و گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان بەپێی ئەو ڕێککەوتننامانەی کە لەگەڵ لایەنی عیراقی ئیمزا دەکرێت، بە هاوتەریب لەگەڵ پابەندییە یاسایی و مرۆییەکان.
لای خۆشیەوە سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ئامادەیی رێکخراوەکەی دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار و،بەشداریکردن لە ئاسانکاری ڕێکارە تایبەتەکانی گواستنەوەی دەستگیرکراوان بۆ وڵاتانی خۆیان، هەروەها بەردەوامبوونی هاریکاری لەگەڵ وەزارەتی داد لە بابەتە مرۆیی و چاکسازییەکاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

