وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی هانتا لەهەرێم بوونی نییە
کوردستان 08:18 PM - 2026-05-11
PUKMEDIA
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی هەرێم
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگدەگەیەنێت: خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ گومانلێکراوێک یان حاڵەتێک یان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا Hantavirus بوونی نیە، هاووڵاتیانیش دڵنیا دەکاتەوە هەموو رێوشێنێکی تەندروستی بۆ روبەڕووبوونەوە و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە گیراوەتەبەر و لەئێستاشدا هیچ سنووردارکردنێکی گەشت و بازرگانی و جووڵەی هاووڵاتیان پەیوەست بە ڤایرۆسی هانتا لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لەئارادا نیە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی هانتا (Hantavirus)بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ڤایرۆسەکە گواستراوەیە و لەڕێگەی قرتێنەرە تووشبووەکان بە بەرکەوتن لەگەڵیان یان لەگەڵ دەرهاویشتەکانیان دەگوازرێتەوە و هەوکردن ڕوودەدات بە هەڵمژینی تۆزی پیسبوو بە دەرهاویشتەکانی قرتێنەری تووشبوو بەتایبەتی لەکاتی پاککردنەوەی شوێنە داخراوەکان یان هەواگۆڕکێی خراپ.
راشیگەیاند: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، هەموو ساڵێک پێشبینی دەکرێت لەنێوان 10 بۆ زیاتر لە 100 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا لەجیهاندا رووبدات، نیشانەکانی وەکو (تا، ماندووبوونی زۆر، سەرئێشە، ئازاری سک و ماسولکەکان و ڕشانەوە و کۆکە و تەنگەنەفەسی لە حاڵەتە توندەکاندا دەردەکەوێت و ڕێژەی مردن لە 20٪ بۆ 50٪ دەبێت.
هاوکات، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی هەفتەی رابردووەوە زۆر بەووردی چاودێری دۆخەکە دەکات بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی WHO بەدواداچوونی بۆ ئەم حالەتە کردووە و خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ گومانلێکراوێک یان حاڵەتێک یان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا Hantavirus بوونی نیە لە هەرێمی کوردستان سەڕەڕای ئامادەکاری بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی و زانیاری تەکنیکی و ڕێنمایی پەیوەندیدار و ڕێگەی پشکنین و تاقیگە و چارەسەرییە پێویستیەکان و هۆشیاری تەندروستی دەگرێتەبەر لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیە پەیوەندارەکان.
هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە لە ئێستادا هیچ سنووردارکردنێکی گەشت و بازرگانی و جووڵەی هاوڵاتیان پەیوەست بە ڤایرۆسی هانتا لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لەئارادا نیە، تەنها ڕێوشوێنەکانی تەندروستی گشتی جەخت لەسەر چاودێریکردن و پتەوکردنی بەرنامەی پەتازانی بۆ زوو دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی حاڵەتەکان و ڕۆشنبیری تەندروستی و پاکوخاوێنی ژینگە و ڕێگریکردن لە بەرکەوتنی قرتێنەر ڕێککاری هەنووکەییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

