ئاسیاسێڵ 125 ملیۆن دینار دەبەخشێتە کەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان
کوردستان 10:50 AM - 2026-05-13
ئاسیاسێڵ
لۆگۆى ئاسیاسێڵ
کۆمپانیای
ئاسیاسێڵ بڕی 125 ملیۆن دیناری وەکو بەخشینی دارایی پێشکەش بە ماڵی عیراقی بۆ داهێنان لە بەغداد و
نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە سلێمانی کرد.
ئەمڕۆ
چوارشەممە 13ى5ى2026 کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند: بڕی 125 ملیۆن دیناری وەکو
بەخشینی دارایی پێشکەش کرد بە کەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان، ئەمەش لە
چوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانیەتی لە بواری بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیدا.
روونیشیکردەوە:
بڕی بەخشینەکە بەشێوەیەکی یەکسان دابەشکرا لە نێوان ماڵی عیراقی بۆ داهێنان لە
بەغداد و نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە سلێمانی، کە بۆ هەر لایەنێک
بڕی 62.5 ملیۆن دینار تەرخانکرا، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پێداویستییە پزیشکی و
مرۆییەکانی هەردوو دامەزراوەکە و بەهێزکردنی هەوڵەکانیان لە خزمەتکردنی منداڵان و
نەخۆشاندا.
هاوکات فاروق
مستەفا رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ، رایگەیاند: لە ئاسیاسێڵ، باوەڕمان وایە کە رۆڵی ئێمە تەنها کورت نابێتەوە لە
پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان، بەڵکو
درێژ دەبێتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگا و وەستان شان بە شانی ئەو چین و توێژ و
دامەزراوانەی کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە و ئەم بەخشینە لە چوارچێوەی ستراتیژی
ئاسیاسێڵدایە بۆ بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی کەرتە
گرنگەکانە، لە پێش هەموویانەوە کەرتەکانی تەندروستی و چاودێریی منداڵان، ئێمە
شانازی دەکەین بە پاڵپشتیکردنی ماڵی عیراقی بۆ داهێنان و نەخۆشخانەی هیوا بۆ
نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لەپای ئەو خزمەتگوزارییە مرۆییە گەورانەی پێشکەشی دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

