سبەینێ دووەم دانیشتنى دادگایى کردنى عەجاج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:27 AM - 2026-05-13
PUKMEDIA
عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی
بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە 14ى5ى2026 دووەم دانیشتنى دادگایى کردنى جەلادەکەی
نوگرە سەلمان ئەنجامبدرێت.
دواى ئەوەى پێنجشەممەى رابردوو 7ی 5ى 2026، بە ئامادەبوونی دەیان
شایەتحاڵ و کەسووکاری ئەنفالکراوان، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی (عەجاج
ئەحمەد حەردان تکریتی) لە دادگای رەسافە لە بەغداد بەڕێوەچوو، دادگاییەکە بۆ
14ى5ى2026 دواخرا، بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و بیستنی وتەی
شایەتحاڵەکانی دیکە، بڕیاریشە سبەینێ دووەم دانیشتنى دادگاییەکە بەڕێوەبچێت.
لە دانیشتنەکەی پێنج شەممەى رابردوودا، 25 سکاڵاکار و شایەتحاڵ چوونە
بەردەم دادوەر و شاهێدیاندا و وتەکانی خۆیان لەسەر تاوانەکانی ئەو جەلادە تۆمار
کرد، دوای بیستنی وتەکان، دادگا بڕیاری دواخستنى دانیشتنەکەى دا و بە پێى
زانیارییەکان کۆی گشتی 221 کەس لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، دیالە و سەلاحەدین
وەک شایەتحاڵ بانگهێشتى دادگاییەکە کرابوون، تاوەکو لەم کەیسەدا وتەیان لێ
وەربگیرێت.
تاوانبار "عەجاج ئەحمەد حەردان" یەكێك بووە لە
سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوە لە باشوری عیراق و رۆژی
31ی 7ی 2025، هەواڵی دەستگیركردنی لەلایەن نوسینگەی خانمی یەكەمی پێشووى عیراقەوە
راگەیەندرا و داواش لە زیندانیكراوان و كەسوكاری زیندانیكراوان و بێسەرشوێنبووەكان
كرا پەیوەندیان پێوەبكەن بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو تاوانبارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

