كتێبی بیرەوەرییەكانی شێرزاد حەسەن بڵاو دەكرێتەوە
مەڵتی میدیا 11:35 AM - 2026-05-14
PUKMEDIA
كتێبی بیرەوەرییەكانی شێرزاد حەسەن
بیرەوەرییەكانی نووسەرو چیرۆكنووس و رۆماننووسی دیاری كورد، مامۆستا شێرزاد حەسەن، بە ناونیشانی (لەسەر بنجی خۆم نەڕوامەوە) بڵاو دەكرێتەوە.
ئەم كتێبە لە لایەن مەسعودی مەلا هەمزەوە ئامادە كراوەو لەلایەن دەزگای فام بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپ كراوە.
مەسعودی مەلا هەمزە لەبارەی كتێبەكەوە بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: ئەم كتێبە بیرەوەرییەكانی مامۆستا شێرزاد حەسەنە و سەرجەم وردەكاری و قۆناغە جیاوازەكانی ژیانی لەخۆ دەگرێت. نووسەر بە وردی و لە شێوەی چیرۆك، دیوە شاراوەكانی ژیانی خستووەتەڕوو.
وتیشی: سەرجەمی دیدارەكانی نێو ئەم كتێبە، لەماوەی چەند ساڵێكدا ئەنجامدراون و تێیدا مامۆستا شێرزاد حەسەن كونجوكەلەبەرە جیاوازەكانی ژیانی خستۆتەڕوو.
ئەوەشی راگەیاند: راستە كتێبەكە بە شێوەی دیدار ئەنجام دراوە، بەڵام دواتر هەموو پرسیارەكان لەكتێبەكە لابراون و خوێنەر وا هەست دەكات كە شێرزاد حەسەن خۆی بیرەوەرییەكانی خۆی نووسیوەتەوە.
كتێبەكە 376 لاپەڕەیەو بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا بكەوێتە بەر دەستی خوێنەران و چەند مەراسیمێكی جیاوازیشی لەشارەكانی كوردستان بۆ بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

