مەكتەبی سیاسی: سزادانی عەجاج وانەیەكی گەورەیە بۆ دوژمنانی كوردستان
کوردستان 01:16 PM - 2026-05-14
PUKMEDIA
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەكتەبی سیاسی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی دەركردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ عەجاج، جەلادی جینۆسایدی ئەنفال و تاوانباری كوردكوژی زیندانی نوگرە سەلمان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەگشتی و كەسوكاری ئەنفالكراوان بەتایبەت دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی گەرم لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەگشتی و كەسوكاری ئەنفالكراوان بەتایبەتی دەكات بە بۆنەی دادگاییكردن و بڕیاری حوكمدانی رەوا بەسەر جەلادی گەورەی جینۆسایدی ئەنفال و تاوانباری كوردكوژی زیندانی نوگرە سەلمان، (عەجاج)ی خوێنڕێژدا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی 5ی 2026، دادگای رەسافە لە بەغداد گۆڕەپانی تۆڵەی رەوای مێژوو و حوكمی دادپەروەرانەبوو بەسەر تاوانبار عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی كە لەدۆسێی ئەنفالدا ناوی وەك بەدناوترین بەدناوەكانی رژێمی بەعس دێت، تاوانبارێك كە قێزەونترین جۆر تاوانی رۆژانە و سات بە ساتی بەرامبەر خوشك و دایك و پیرو منداڵانی زیندانی نوگرە سەلمان ئەنجامداوەو دێوەزمەیەكی سەرباری رژێمی دێوەزمەی بەعس بوو لە دژی گەلەكەمان.
دادگاییكردنی عەجاج دەرس و وانەیەكی گەورەیە بۆ هەموو دوژمن و نەیارانی گەلی كوردستان، كە درەنگ یان زوو، رۆژی سزادانی تاوانباریان دێت و رۆژی ئینساف و پێدانەوەی ماف بە زۆرلێكراوان، لەهەموو چین و توێژەكانی میللەتەكەمان، دێت و هەرگیز بەسەریانەوە ناچێت.
سەركەوێ دادو دادپەروەری لەعیراقی نوێ و فیدراڵداو بێتەدی هەموو ئاواتەكانی گەل كە هەزاران قوربانی لە پێناودا دراوە.
رۆحی شەهیدان ئاسوودە بێت و دووبارە پیرۆزە لەیادگاری شیرینی ئەنفالكراوەكان.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

