چین چی لە ئەمەریكا دەوێت؟
جیهان 01:53 PM - 2026-05-14
PUKMEDIA
دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگ
لەساتەوەختێكی هەستیاردا كە جیهان بەدەست قەیرانەكانی بازرگانی، تەكنەلۆژیاو ئاڵۆزییە هەرێمییەكانەوە دەناڵێنێت، لوتكەی چاوەڕوانكراوی نێوان شی جینپینگ و دۆناڵد ترەمپ لە پەكین سەرنجی ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە، ئەم دیدارە چیتر تەنها ململانێی دوو زلهێز نییە، بەڵكو نەخشەڕێگەی داهاتووی ئابووری و ئاسایشی جیهان دیاریدەكات.
د. ئەحمەد قەندیل پسپۆڕ لە سیاسەتی نێودەوڵەتی لە وتارێكدا ئاماژە بەوە دەكات، كە ستراتیژیی (ماراسۆن) بەرامبەر بە (ڕاكردنی كورتخایەن) بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەكان، چین هەوڵ نادات بە هەڵچوون و پەرچەكردار وەڵامی جەنگی بازرگانیی ئەمریكا بداتەوە. بەڵكو پەكین بە لۆژیكی مژینی فشارەكان كار دەكات، شی جینپینگ پێیوایە كات لە بەرژەوەندی چینە، بۆیە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی وەك یارییەكی ماراسۆنی درێژخایەن دەبینێت، نەك ڕاكردنێكی كورتخایەن بۆ دەستكەوتی خێرا.
ئاماژە بەوەش دەكات: كە كانزا دەگمەنەكان بوونەتە توخمێكی یەكلاكەرەوە لە پیشەسازییە سەربازی و ئەلیكترۆنییەكانی ئەمریكادا، هەر بۆیە كاتێك پەكین هەڕەشەی سنوورداركردنی هەناردەكردنی دەكات، ئەمریكا لە ئاستی پیشەسازیی ناوخۆیدا هەست بە خاڵی لاواز دەكات. جگە لەوەش چین لە ئێستادا جەنگی شۆڕشی پیشەسازیی داهاتوو لە بوارەكانی (ژیریی دەستكرد) و (نیوەگەیەنەرەكان) بەڕێوەدەبات.
ئامانجەكانی شی جینپینگ لە لوتكەكەدا بەگوێرەی شرۆڤەی د. ئەحمەد قەندیل، شی جینپینگ بە ئامانجی ڕێككەوتنی مێژوویی ناچێتە ئەم لوتكەیەوە، بەڵكو ستراتیژییەكەی لە چەند خاڵێكدا چڕ دەبێتەوە: لەوانە (ئاگربەستی بازرگانی، كە خۆی لە درێژكردنەوەی ئاگربەستی لووتكەی بوسان و كەمكردنەوەی باجە گومرگییەكان دەبینێتەوە، كە ئابووریی چینی شەكەت كردووە. هەروەك شكاندنی گەمارۆی تەكنەلۆژی و ڕاگرتنی سیاسەتی (خنكاندنی تەكنەلۆژی) كە ئیدارەی ترەمپ پەیڕەوی دەكات. لە هەموو ئەوانەش جیاوازتر دانپێدانانی نێودەوڵەتی، كە لەی چین گەورەترین ئامانجی شی ئەوەیە ئەمریكا چین وەك هاوبەشێكی هاوتا"لە بەڕێوەبردنی جیهاندا قبوڵ بكات، نەك هێزێكی لاوەكی.
پەیوەست بە خاڵە ناكۆكەكان ناوەندەكانی توێژینەوە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە دۆسیەی تایوان و ئێرانە. سەبارەت بە تایوان چین پەلەی نییە بۆ یەكلاكردنەوەی سەربازی، بەڵكو دەیەوێت واشنتۆن لە بەهێزكردنی بنكە سەربازییەكانی لەو دوورگەیە دووربخاتەوە، لە كاتێكدا سەبارەت بە ئێران، پەكین ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك سەرچاوەی وزە دەبینێت. هەربۆیە دژی هەر تێوەگلانێكی سەربازییە كە ببێتە هۆی پەكخستنی ئاسایشی وزە یان پرۆژەی پشتێن و ڕێگا.
د. ئەحمەد قەندیل لە دەرەنجامی شرۆڤەكەیدا ترەمپ وەك پیاوی ڕێككەوتن دەبینێت، شی جینپینگیش ئەمە بە هەلێك دەبینێت بۆ ئەوەی ترەمپ بە سازشی ئابووریی ورد ڕازی بكات، لە كاتێكدا ئەمریكا لە ڕووی دەروونییەوە هێشتا بە زەحمەت دەتوانێت بیرۆكەی بوونی هاوبەشێكی هاوتا لە چین قبوڵ بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

