زمانی كوردی به یه‌كێك له‌ده‌وڵه‌مه‌نترین زمانەکانی جیهان داده‌نرێت
کوردستان 09:10 AM - 2026-05-15
تایبەت
رۆژی جیهانی زمانی کوردی
رۆژی 15ی ئایاری هه‌موو ساڵێك، رۆژی زمانی كوردییه و ساڵانه له‌و رۆژه‌دا یادی ده‌كرێته‌وه، 15 ئایاری ساڵی 1932 یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری ھاوار به ده‌ستی جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان له شاری دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا بڵاوكرایه‌وه، دواتر پێشنیار كرا ئه‌و رۆژه وه‌ك رۆژی زمانی كوردی ده‌ستنیشان بكرێت.
زمانی كوردی له‌چوار جۆر شێوه‌زار پێكدێت
ریشه‌ی زمانی
كوردی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمانه هیندۆ ئه‌وروپییه‌كان، زمانی كوردی له‌چوار جۆر
شێوه‌زار پێكدێت بریتین له كرمانجی سه‌روو و كرماجی خوار و كرمانجی ناوه‌راست و
دیالیكتی گۆران زیاتر له 43 ملیۆن كورد قسه‌یان پێ ده‌كه‌ن.
شێوه‌زاری
كرمانجی سه‌روو
(
بایه‌زیدی، هه‌كاری، بۆتانی، شه‌مدینانی، بادینانی، دیالێكتی خۆرئاوا ) ی لێده‌بێته‌وه
شێوه‌زاری
كرمانجی ناوه‌ڕاست
(
موكری، سۆرانی، ئه‌رده‌ڵانی، سلێمانی و گه‌رمیانی ) لێده‌بێته‌وه
شێوه‌زاری
كرمانجی خواروو
( كه‌ڵهوری،
فه‌یلی و كرماشانی) لێده‌بێته‌وه
شێوه‌زاری
گۆرانی لقه‌كانی
(
گۆرانی، هه‌ورامی، باجه‌ڵانی و زازایی ) لێده‌بێته‌وه.
زمانی كوردی ملیۆنێك و 220 هه‌زار وشه‌یە
زمانی كوردی به
735هه‌زار و 320 وشه‌ی كوردی نوێ و دووباره نه‌بوو له فه‌رهه‌نگه زانستی و وشه
سازییه‌كانی جیهاندا تۆمار كراوه، هاوكات به تێكڕا زمانی كوردی ملیۆنێك و 220
هه‌زار وشه له‌خۆده‌گرێت، هاوكات زمانی كوردی دوای زمانی كۆری به ده‌وڵه‌مه‌ندترین
زمان داده‌نرێت له رووی وشه‌سازی و ده‌سته‌واژه‌وه.
گۆڤاری هاوار دەستپێکێک بۆ رۆژی زمان
لەم ڕۆژەدا و
لە 15ی ئایاری ساڵی 1932، گۆڤاری هاوار بۆ یەکەمجار لە دیمەشق، پایتەختی سووریا،
لەسەر دەستی میر جەلادەت بەدرخان دەرچوو.
گۆڤاری هاوار
لەو سەردەمەدا تەنها مانی کوردی نەپاراست، بەڵکو دەروازەیەکیشی
بەڕووی زمان و رۆشنبیریی کوردی‌دا کردەوە.
گۆڤارەکە 23
ژمارەی یەکەمی بە پیتی (کوردی-عەرەبی) و کۆتا 34 ژمارەی گۆڤار بە پیتی
(کوردی-لاتینی) چاپکران و بڵاوکرانەوە.
لە ساڵی 1987
فێرات جەوهەری چووە دیمەشق و سەرجەم ژمارەکانی گۆڤارەکەی لە دوو بەرگدا کۆکردەوە و
لە 15ی ئایاری 1998دا بڵاویکردنەوە، بەو پێیەش ئەمە ساڵڕۆژی بڵاوبوونەوەی
گۆڤارەکەیە.
هەر لەم رۆژەدا
و لە ساڵی 1954، یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ھەتاو لە شاری ھەولێر دەر کرا و لە ساڵی 1963ـیش گۆڤاری رۆژا نوێ لە شاری ئەستەمبوڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد.
ئەم ڕۆژە هەموو
ساڵێک لەلایەن دامەزراوە رۆشنبیری و لایەنە ڕامیارییەکانەوە وەک رێزێک بۆ زمانی
کوردی بەڕێوە دەچێت، کە لە ساڵی2026 یشەوەکۆنگرەی نەتەوەی کوردستان(کەنەکە)
رۆژی 15ـی ئایاری هەموو ساڵێکی وەک رۆژی زمانی کوردی ناساند.
لە عیراق دان بە زمانی کوردی‌دا نەنرا
له مادده‌ی 2
ی مافه‌كانی مرۆڤدا گرنگی زمانی نه‌ته‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، له‌ناوه‌ڕاستی
ساڵی1925 عیراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له زمانی كوردی نه‌كردوه، له‌به‌رامبه‌ردا
له ماده‌ی 17ــی ده‌ستووری ئه‌و ساڵه‌دا هاتووه، ته‌نها زمانی عه‌ره‌بی زمانی ره‌سمیی
عیراقه و هیچ زمانێكی دیکە له‌ناوخۆی عیراقدا نییه، دواتر به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
له‌ساڵی1931ـدا دان به زمانی كوردیدا نرا، وه‌ك زمانێكی ناوخۆیی و دووه‌م زمانی
عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

