سەردانەكەی ترەمپ بۆ چین كۆتاییهات و گەڕایەوە بۆ ئەمریكا
جیهان 02:00 PM - 2026-05-15
AFP
شی جین پینگ سەرۆکى چین و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
سەردانە دوو
رۆژییەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ چین كۆتایی هات و هەردوو وڵات
لەسەر دروستكردنی بۆردێكی بازرگانیی هاوبەش رێككەوتن، ئەمەش بە ئامانجی رێگریكردن
لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ناكۆكییە بازرگانییەكان كە لە ساڵانی رابردوودا زیانی
گەورەی ئابوورییان لە چین و ئەمریكا داوە، سەرۆکی چینیش دەڵێت: لەسەر چەندین پرس
رێککەوتووین.
بەپێی
ئامارەكان، شەڕی بازرگانی كاریگەرییەكی تووندی لەسەر قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان پەكین
و واشنتۆن هەبووە. لە ساڵی 2025دا، هەناردەی چین بۆ ئەمریكا بە بڕی 130 ملیار
دۆلار دابەزیوە، لە بەرامبەردا، هەناردەی ئەمریكا بۆ چین بە رێژەی 25٪ كەمی كردووە
و بۆ تەنیا 106 ملیار دۆلار دابەزیوە.
تاوەكو ساڵی
2018، پێناسی گومرگی سەر كاڵای چینی لە ئەمریكا تەنیا 3.1٪ بوو، بەڵام ئەم رێژەیە
لە ساڵی 2024 بۆ 10.9٪ بەرزبووەوە و لە ساڵی 2025دا ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد و
گەیشتە 31.6٪. تەنانەت بۆ هەندێك كاڵای وەك ئەلەمینیۆم و ئاسن، پێناسی گومرگی
گەیشتووەتە نزیكەی 70٪.
سەردانی ترەمپ
بۆ چین لە كاتێكدایە كە جەنگی ئێران و بەرزبوونەوەی نرخەكانی وزە، فشارێكی زۆری
خستووەتە سەر ئابووری هەردوو وڵات، لای خۆشییەوە سەرۆكی چین، تەئكید لەسەر ئەوە
دەكاتەوە كە هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات زیاترە لە جیاوازییەكانیان.
شی جین پینگ دەڵێت:
كاتێك هاوكاری دەكەین هەردوولا سوودمەند دەبین، كاتێكیش ڕووبەڕووی یەك دەبینەوە
هەردوولا زیان دەكەین. پێویستە چین و ئەمریكا لەبری ئەوەی ڕكابەر بن، ببنە هاوبەشی
یەكدی و ڕێگەیەكی گونجاو بدۆزنەوە بۆ ئەوەی وەك دوو زلهێز پێكەوە هەڵبكەن.
ئاشکراشی کرد،
لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی بۆ پرسە هەرێمی نێودەوڵەتییەکان
رێککەوتوین.
دووپاتیشی
کردەوە، هاریکاری نێوان پەکین و واشنتن دەکرێت هاوکار بێت بۆ گەشەپێدانی زیاتری
هەموو کەرتەکانی هەردوو وڵات.
لە کۆتایشدا، شی
جین پینگ، سەرۆکی چین، رایگەیاند: چین و ئەمریکا دەتوانن گەشە بە لایەنەکانی
هاریکاری هاوبەش بدەن و پێشکەوتنی بەرچاو بەدەستبهێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

