ئۆپێک: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ نزمترین ئاستی 35 ساڵی رابردوو دابەزیوە
جیهان 01:39 PM - 2026-05-16
رۆیتەرز
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)
راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، ئەمڕۆ
شەممە، ئاشکرای کرد کە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە نێو وڵاتانی ئەندامی
رێکخراوەکەدا، بەهۆی لێکەوتەکانی داخرانی گەروی هورمز و پەرەسەندنی گرژییە سەربازی
و سیاسییەکانی ناوچەکەوە، بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 35 ساڵی رابردوودا
دابەزیوە.
لە راپۆرتەکەدا، هاتووە: بەهۆی پەککەوتنی پرۆسەی هەناردەکردن و جووڵەی
کەشتیوانیی نەوت لە رێگەی گەروەکەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی سعوودیە بە رێژەی 42٪
پاشەکشەی کردووە، کە ئەمەش نزمترین ئاستی تۆمارکراوی ئەو وڵاتەیە لە دوای ساڵی
1990وە.
هاوکات وڵاتی کوێتیش نزیکەی 75٪ی توانای بەرهەمهێنانی خۆی لەدەستداوە.
راپۆرتەکەی ئۆپێک ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم قەیرانە قورسە هاوکات
بووە لەگەڵ گورزێکی نوێ بۆ سەر رێکخراوەکە کە ئەویش بڕیاری کشانەوەی دەوڵەتی
ئیمارات بوو لە ئۆپێک، هەنگاوێک کە نیگەرانییەکی بەربڵاوی لەسەر ئاستی جیهان
سەبارەت بە یەکڕیزیی هاوپەیمانێتییە نەوتییەکە و توانای بەڕێوەبردنی بازاڕ لە
قۆناغی داهاتوودا دروست کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت ناجێگیری و
هەڵبەز و دابەزی توند لە نرخەکانی نەوتدا لەسەر ئاستی جیهان بەردەوام بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

