سەرۆک بافڵ و مامۆستا سەلاحەدین: دۆخی چەقبەستوویی هەرێم خزمەت بە بەرژەوەندییەکان ناکات
کوردستان 04:13 PM - 2026-05-17
راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆک بافڵ و مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهادین
بافڵ جەلال
تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە بەڕێز
مامۆستا سهڵاحهدین محەممەد بههائهدین، ئەمیندارى گشتیی یهكگرتووى ئیسلامى
كوردستان کرد.
لە
کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە
کوردستانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئامادەبوو، دوایین پەرەسەندنە
سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێکران و گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و
لێکتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بە گرنگ زانرا.
لەو پێناوەشدا مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد دەستپێشخەرییەکی بۆ دەربازبوون لەو
چەقبەستووییە سیاسییەی کوردستان پێشکەشی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
هەردوولا
هاوڕابوون کە درێژەکێشانی دۆخی چەقبەستووی سیاسیی هەرێمی کوردستان خزمەت بە
بەرژەوەندییە گشتییەکان ناکات و بۆ نەهێشتنی بەربەستەکان پێویستە هەنگاوی جدی
بنرێت، ئەوەش بە دیدگایەکی نیشتمانی و بەرپرسیارانە دەکرێت کە ئامانجی خزمەتکردنی
هاونیشتمانییان بێت.
سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند؛ ئێمە وەکو یەکێتی لە ڕابردوودا، هەروەها بۆ ئێستا و
داهاتووش بەرەو ڕووی هەر دەستپێشخەرییەک دەچین کە لە
سۆنگەی دڵسۆزییەوە بێت و لە سوود و بەرژەوەندیی گەلی کوردستان بێت.
لە سۆنگەی
ئەوەی کە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی سەرەتا دەستپێشخەرییەکەی ئاراستەی
بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد، سەرۆکی یەکێتیش بڕیاری دا لە ئەمڕۆوە و لەپێناو
زەمینەسازیی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هاوکاری ئەو دۆخە بن و نەبنە بەشێک لە تووندکردنەوەی ناکۆکییەکان.
هەر لە
کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە چوارچێوەی زیاتر خزمەتکردنی
هاونیشتمانییان جەختی لەسەر کرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

