ترەمپ هۆشداری توند دەداتە ئێران و دانوستانەکانیش گەیشتوونەتە بنبەست
جیهان 11:44 PM - 2026-05-17
Reuters
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت: كات دەڕوات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە وتوێژەكان بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگ گەیشتوونەتە بنبەست.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەپۆستێكدا لە تروس سۆشیاڵ هۆشداری دەداتە ئێران و رایدەگەیەنێت: واباشترە بە خێرایی بجوڵێن، چونكە كات زۆر گرنگەو دەڕوات.
لەلایەكی دیكەوە، میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، كە ئەمریكا لە وەڵامی دوایین پێشنیارەكانی تاران بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان، هیچ سازشێكی كۆنكرێتی نەكردووە.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی میهر رایگەیاندووە: نەكردنی سازش لەلایەن واشنتنەوە دەبێتە هۆی ئەوەی دانووستانەكان بگەنە بنبەست.
هاوكات سەرۆكی ئەمریكا سەرەتای ئەم هەفتەیە هۆشداری دابوو كەئاگربەستەكە لەدۆخی مردن و ژیاندایە، دوای ئەوەی داواكارییەكانی تارانی رەتكردەوەو بە تەواو قبوڵنەكراو وەسفی كردن.
لەلایەكی دیكەوە ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێداگری لەسەر ئەوە كرد كە داواكارییەكانی ئەوان "بەرپرسانە" بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم"ی ئێرانی، داواكارییەكانی ئێران پێكهاتوون لە: كۆتاییهێنانی دەستبەجێی جەنگەكە لە هەموو بەرەكاندا ــ كە ئاماژەیە بۆ بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵای سەر بە ئێران لە لوبنان ــ ڕاگرتنی گەمارۆی دەریایی ئەمریكا لەسەر بەندەرەكانی ئێران و گەرەنتی نەدانی هیچ هێرشێكی دیكە بۆ سەر ئێران.
هەروەها باس لەوەش كراوە كە داواكارییەكانیان بریتی بوون لە داواكردنی قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی شەڕ و جەختكردنەوە لەسەر سەروەری ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێران رۆژی یەكشەممە رایگەیاند: كە واشنتن پێنج مەرجی لە وەڵامی پێشنیارەكەی تاراندا داناوەو بەپێی راپۆرتەكان، مەرجەكان پێكهاتبوون لە داواكارییەك كە ئێران تەنها یەك وێستگەی ئەتۆمی بە چالاكی بهێڵێتەوە و كۆگای یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئاستی بەرزی خۆی بگوازێتەوە بۆ ئەمریكا.
لەلایەكی دیكەوە دۆناڵد ترەمپ رۆژی هەینی ئاماژەی بەوەدا كە ڕازی دەبێت بە ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بۆ ماوەی 20 ساڵ ــ كە خاڵێكی سەرەكی ناكۆكی نێوان هەردوو وڵاتە ــ ئەمەش وەك پشتڕاستكردنەوەی گۆڕانكارییەك لە هەڵوێستی ئەمریكادا دەركەوت لە بری داواكاری پێشووی بۆ كۆتاییهێنانی تەواوەتی بە بەرنامەكە.
PUKMEDIA سەرچاوە: BBC
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

