هەنگاوێکی مێژوویی لە سلێمانییەوە؛ دۆسیەی تەندروستیی نەخۆشانی شێرپەنجە دەبێتە ئەلیکترۆنی
کوردستان 11:14 AM - 2026-05-18
PUKMEDIA
د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق، نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە
چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە شاری سلێمانی، ئەپڵیکەیشنێکی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتوو
فرەزمان بۆ پاراستنی دۆسیەی پزیشکیی نەخۆشەکان رادەگەیەنێت و سیستمی کاغەزی بە
تەواوی کۆتایی پێدەهێنێت، هاوكات ئامێرێکی نوێش بە بڕی 150 هەزار دۆلار بۆ ڕێگری
لە هەڵوەرینی قژی نەخۆشەکان دابین دەکات.
د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەی هیوا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئاشکرایە نەخۆشخانەی هیوا
یەکەم نەخۆشخانە بووە لەسەر ئاستی عیراق، کە بە سیستمی HIS کاریکردووە و توانیویەتی دۆسیەی نەخۆشەکان
بە ئەلکترۆنی تۆماربکات و سیستمی کاغەزی لە نەخۆشخانەکەدا نەهێڵێت.
راشیگەیاند: خۆشبەختانە ساڵ
لەدوای ساڵ هەنگاوی کرداریمان ناوە بۆ کەمکردنەوەی لۆد لەسەر نەخۆش و نەخۆشخانەکە
و لەکۆتایدا توانیمان وەک یەکەم نەخۆشخانە لەسەر ئاستی عیراق ئەپلیکەیشنێکی تایبەت
بە نەخۆشخانەکە دروستبکەین، کە سەرجەم ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجە کە لەلامان تۆمارن و
کۆدیان هەیە کۆدەکاتەوە و هەر نەخۆشێک لە ئەپلیکەیشنەکەدا سەرجەم زانیارییە تەندروستییەکانی
تۆماردەکرێت، لەڕووی چارەسەر و پشکنینەوە، لەوچوارچێوەیەشدا هەرکاتێک نەخۆشێکی
شێرپەنجە سەردانی هەر نەخۆشخانەیەک بکات بەدەر لە نەخۆشخانەی هیوا یاخود سەردانی دەرەوەی وڵات بکات زانیارییەکان بەشێوەیەکی راست و دروست لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە
لەگەڵ خۆی دەبات.
د.یاد نەقشبەندی ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەپلیکەیشنەکە سەرجەم شێوەزار و زمانەکانی تێدایە کە ئەمەش ئاسانکاری بۆ
نەخۆشان و پزیشکەکانیش دەکات، هاوکات رێگریش لە ونبوونی پشکنینی نەخۆشەکان دەکات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی
هیوا راشیگهیاند: به بڕی 150 ههزار دۆلار ئامێری
پێشكهوتوو بۆ نهخۆشانی شێرپهنجه دابینكراوه كه رێگری له ههڵوهرینی قژ دهكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

