بەناردنی لیستی مووچە و داهات بەغداد پێش جەژن مووچە دەنێرێت
کوردستان 03:54 PM - 2026-05-18
PUKMEDIA
پارەی 50 هەزار دیناری عیراقی
وەزارەتی دارایی عیراق دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی
خۆی دەکات و ئەگەر لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی هەرێم بتوانێت،
لیستی مووچە و داهاتی نانەوتی بۆ عیراق بنێرێت، پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایار
لە عیراقەوە بۆ هەرێم دەنێردرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: بە بڕیاری وەزیری
دارایی لە سبەینێ سێشەممە 19-5-2026ەوە دەستدەکرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری
مووچەخۆرانی عیراق و چاوەڕوانیش دەکرێت، پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و
هێزە ئەمنییەکان دابەشبکرێت.
لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمیش ئەندامێکی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەگەر تا کۆتایی
ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی هەرێم تەرازوی پێداچونەوەی مانگی نیسان و لیستی
مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆران و داهاتی نانەوتی مانگی ئایار بۆ عیراق بنێرێت،
چاوەڕواندەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عیراق مووچە بۆ هەرێم بنێرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی نەشاردەوە کە، ئەگەری
ناردنی مووچەی مانگی ئایار لەلایەن عیراقەوە پێش جەژن، ئەگەرێکی لاوازە، بەڵام راشیگەیاند:
ئەگەر وەزارەتی دارایی هەرێم پابەندییەکانی خۆی بە زووی جێبەجێ بکات، نوێنەرانی
کورد لەبەغداد فشارەکان دەستپێدەکەین بۆ ناردنی مووچە پێش جەژنی قوربان.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی شەممە 16-5-2026 دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان
لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە کۆتایی پێهات و لەماوەی سێ رۆژدا سەرجەم
مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی نیسانیان وەرگرت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

