كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە سەرۆك وەزیرانی كەنەدا
کوردستان 11:12 AM - 2026-05-21
PUKMEDIA
شێروان شێروانی
لەكەنەدا بەبەشداری هونەرمەندان و نووسەران و چین و توێژەكانی دیكە، كەمپینێك بۆ ئازادكردنی شێروان شێروانی بەڕێوەدەچێت و كەیسەكەی دەگەیەننە سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە، هاوكات رێكخەرانی كەمپینەكەش داوا لەبەرگریكارانی ئازادی دەكەن، بەشداریی بكەن و پشتیوانی لەئازادی رادەربڕین بكەن.
لەكەنەدا كەمپینی ئازادی بۆ شێروان شێروانی، بەبەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لەهونەرمەندان و نوسەران و رۆژنامەنوسان و چالاكوانان و كرێكارانی باشورو پارچەكانی دیكەی كوردستان بەڕێوەدەچێت، كەمپینەكەش بریتییە لە كۆكردنەوەی ئیمزاو قسەكردن لەسەر بارودۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی بیروڕا لەهەرێمی كوردستان و زیندانیكردنی شێروان شێروانی.
هاوكات ئەو نامەیەی سەبارەت بە ئازادكردنی شێروان شێروانی و ئازادی رادەربڕین، كەبەزمانی ئينگلیزی ئامادەكراوە، بە ئیمێڵ نێردراوە بۆ سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی كەنەداو سەرۆك حزب و پەرلەمانتاران و رێكخراوە سیاسی و مەدەنییەكانی ئەو وڵاتە، لەنامەكاندا داوا لەلایەنەكان كراوە فشار بخەنە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی بەبێ مەرج شێروان شێروانی ئازاد بكات و زیاتر ئاگاداری بارودۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و رادەربڕین بن، چونكە كەنەدا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە گرنگی بە مافی مرۆڤ دەدات.
بەشێكی دیكەی چالاكییەكان، بۆ بەرگریكردنە لە شێروان شێروانی، كە لەسەر هەندێك تۆمەتی ناڕاست زیندانی كراوەو چالاكییەكان بریتین لەكۆكردنەوەی پشتیوانی بەشێوەی ئۆنڵاین و بەشێك لەڕێكخەرانی كەمپینەكەش لێدوان و روونكردنەوە بۆ میدیاكانی كەنەدا دەدەن.
شێروان شێروانی لە 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2020 لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەوان و چالاكوانی بادینان دەستگیركرا، پاش چەند مانگێك لە دەستگیركردنیان، دادگای تاوانی هەولێر رۆژی 16ی شوباتی 2021 بەتۆمەتی "تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی"، بەشەش ساڵ زیندانی سزايدا، پاشان لە رێكەوتی 19ی 8ی 2025 لە دادگای كەتنی بنەسڵاوە بە زیاتر لەچوار ساڵی دیكە زیندانی سزادرایەوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

