د.ئارام محەمەد: زیاتر لە چوار هەزار هەلی کار بۆ دەرچووان رەخسێندراوە
کوردستان 03:52 PM - 2026-05-21
وەزارەتى خوێندنى باڵا
وێنەیەکى سەردانەکە
د.ئارام محەمەد وەزیری
خوێندنی باڵا رایگەیاند: لە ماوەى سێ ساڵدا چوار هەزار و 100 هەلی کار لە رێگەی
زانکۆ حکومییەکانی کوردستان بۆ دەرچووان رەخسێندراون.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 21ى5ى2026
د.ئارام محەمەد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند: لە ماوەى سێ
ساڵى رابردوودا لە رێگەی سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار لە زانکۆکانی کوردستان چوار
هەزار و 100 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا دەرفەتی کارکردنیان لە کەرتی تایبەت بۆ
رەخسێندراوە.
وەزیری خوێندنی باڵا و
توێژینەوەی زانستی روونیشى کردەوە: ئەرکی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان بریتیە لە
پێگەیاندنی کادری تەکنیکی و پیشەیی بۆ بازاڕی کاری کوردستان و بەستنەوەی ناوەڕۆکی
پرۆگرامەکانی خوێندن بە بازاڕی کار.
ئەمەش لە کاتێکدایە د.ئارام
محەمەد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی
دهۆکی کرد و لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک کۆبوەوە و ئەم ئامارەش کە
سەبارەت بە هەلى کار بوو بۆ دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکانى سەرتاسەرى هەرێمى
کوردستان خستەڕوو، هاوکات پشتیوانی خۆى بۆ پرۆژەکانی زانکۆ و چارەسەرکردنی کێشە و
گرفتەکان دووپات کردەوە.
هەلى کارەکانیش بەم شێوەیەى خوارەوەن:
لەساڵی 2023 دا 911 هەلی کار رەخسێندراوە.
لەساڵی 2024 دا 1288 هەلی کار رەخسێندراوە.
لە ساڵی 2025 دا 1901 هەلی کار رەخسێندراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

