riklam

سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکەنەوە

ی ن ک 10:25 PM - 2026-05-21
سەردانەکەی مەکتەبی سکرتاریەت PUKMEDIA

سەردانەکەی مەکتەبی سکرتاریەت

رۆژی 21-5-2026 مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە یاوەری عوسمان محەمەد پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان لە شارۆچکەی سەرکەپکان سەردانی دکتۆر خدر محەمەد حەسەن تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ ـیان کرد .

لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی دکتۆرە دڵسۆز و خەمخۆرەکەی هێزەکانی پێشمەرگەیان پرسییەوە .

مەکتەبی سکرتارییەت بە شکۆوە باسییان لە خەباتی بنەماڵە سەربەرزەکەی هەڤاڵان ( عوسمان ـە بچکۆل و دکتۆر خدر محەمەد ) یانکرد وەک دوو برای مەچەک قایم هەر لەسەرەتاوە هاتنە ریزی خەبات و تێکۆشان و بوون بە بەشێک لە هێزو ورەی شۆڕشی نوێ و هێزەکانی پێشمەرگە . لەبەرامبەر ئەو رابردووە پڕ لە سەروەرییەدا مەکتەبی سکرتارییەت پەیامو سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـییان ئاڕاستەکرد و ستایشی خەباتی پاک و دانەبڕواییان کردن .

دکتۆر خدر محەمەد پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان بە ورەوە باسی لە رۆژانی سەختی خەباتکرد و رایگەیاند ئێستاش بە هەمانگڕوتینی رابردوو لە هەر شوێنێک پێویستییەک هەبێت هەر پێشمەرگەی گەلی کورد و یەکێتی دەبم .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket