مەكتەبی سكرتارییەت: باڵەكایەتی رەگی شۆڕشی نوێ و گڕوو تینی یەكێتییە
کوردستان 08:21 PM - 2026-05-22
راگەیاندنی مەكتەبی سكرتارییەت
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای هەڤاڵان عەزیز مەحمود حسێن و سوڵتان ئەحمەد حەسەن
وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، لەرانیە و چوار قوڕنە لە دوو سەردانی جیادا هەریەك لە هەڤاڵان عەزیز مەحمود حسێن ناسراو بە ( مام كاروخ) پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین، سوڵتان ئەحمەد حەسەن ناسراو بە( خاڵە دێهاتی ) پێشمەرگە و هونەرمەند ـییان بەسەركردەوە .
لەو سەردانانەدا ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت، لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە كە تەمەنی گەنجیان بەخشیە شۆڕش و كوردایەتی .
ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بەڕێزەوە باسیان لە جوامێری و نەبەردی هەڤاڵانی دەڤەری باڵەكایەتی كرد وەك بەشێكی كاراو كاریگەر لە داستان و سەروەرییەكانی شۆڕشی نوێ، هەڤاڵان مام كاروخ و خاڵە دێهاتی دوو نموونەی جوان و دڵسۆزی خاك و گەلن كە هەر لەتافی گەنجێتییەوە بوون بە بەشێك لەبەرخۆدان و روبەڕوبوونەوەی رژێمی بەعسی رووخاو كە بە ئازایەتیان مێژووی خۆیان و حیزبەكەیان زیاتر درەوشاوەتر كرد . لەبەرامبەر ئەو مێژووە زێڕینەشدا مەكتەبی سكرتارییەت پەیام و سڵاوی یەكێتیانەی سەرۆك بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـییان ئاڕاستە كردن .
هەڤاڵان مام كاروخ و خاڵە دێهاتی پێشمەرگە وتێكۆشەرانی دێرین پێزانینیان دەربڕی بۆ ئەم بەسەركردنەوانەی خەباتگێڕ و تێكۆشەرانی دێرینی یەكێتی و رونیانكردەوە هەمیشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلەكەیان دەبن و بە شانازییەوە لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبن .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

