سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستبەسەر 12 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
کوردستان 07:19 PM - 2026-05-23
راگەیاندنى دەزگای ئاسایشی هەرێم
وێنەیەکى دەستگیرکراوان و مادە دەستبەسەرداگیراوەکان
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت و دەستبەسەر بڕی 12 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر
لە جۆری ماریوانەدا دەگرێت.
لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بە ئەوە
کراوە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی
ماددەهۆشبەرەکان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عیراقی
فیدراڵ، لەدوو چالاکییدا، توانیان دەستبەسەر بڕی (12)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری
ماریوانە بگرن و (3)بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە خاوەن رەگەزنامەی بیانین لە سنووری
سلێمانی دەستگیربکەن.
ئەوە روونکراوەتەوە: چالاکی یەکەم، لە
بەروارى 21ى5ى2026 لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد توانرا
تۆمەتبارێکی بیانی لە شاری سلێمانی دەستگیربکرێت و دەستبەسەربڕی (5.200)پێنج کیلۆ
و دوو سەد گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانە بگرن و لەدوای لێکۆڵینەوەکان
دەردەکەوێت تۆمەتبار بڕی(5.500)پێنج کیلۆ و پێنج سەد گرام ماددەی هۆشبەری
ماریوانەی لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران شاردوەتەوە، دەستبەجێ پەیوەندی
لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێر ئەنجام دەدرێت و دەستبەسەر ماددە شاراوەکەدا
دەگیرێت، تۆمەتبار بڕی(10.700)دە کیلۆ و حەوت سەد گرام ماددەی هۆشبەری هێناوەتە
هەرێمی کوردستان.
ئەوەش خراوەتەڕوو: چالاکی دووەم لە بەروارى
21ى5ى2026 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
بازگەکان، لە سنووری سلێمانی توانیان دوو تۆمەتباری بیانی دەستگیربکەن و دەستبەسەر
بڕی(1.300)یەک کیلۆ و سێ سەد گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانە بگرن.
ئاماژە بە ئەوەش دراوە: لەئێستادا
تۆمەتباران بە ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون
و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

