هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی محەمەد ئیحسان فەوزی
کوردستان 10:07 PM - 2026-05-23
PUKMEDIA
محەمەد ئیحسان فەوزی
ئەمشەو 23ى5ى2026 محەمەد ئیحسان فەوزی براى هەڤاڵ د.جوان ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کۆچى دوایى کرد، بەهۆیەوە ژمارەیەک پرسەنامە و هاوخەمى ئاڕاستەى د.جوان و بنەماڵەکەى کران.
دەقى پرسەنامەکان:
سەرۆک بافڵ پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى بنەماڵەى د.جوان ئیحسان دەکات
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، بەهۆى کۆچى دوایى محەمەد
ئیحسان فەوزی براى هەڤاڵ د.جوان
ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى ناوبراو و بنەماڵەکەى دەکات.
دەقى پەیامەکە:
هەڤاڵی ئازیزمان د.جوان ئیحسان،
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی
دوایی کاک (محەمەد)ـی براتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی
بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی
کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ د.جوان ئیحسان دەکات
کۆسرەت رەسوڵ عەلی بەهۆى کۆچى دوایى محەمەد ئیحسان فەوزی براى د.جوان ئیحسان پرسەنامەیەک ئاڕاستەى ناوبراو و خانەوادەکەى دەکات.
دەقى پەیامەکە:
خوشکی بەڕێزم دکتۆرە جوان ئیحسان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (محەمەد ئیحسان فەوزی)ی برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، ئومێد دەکەم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی
ڕفعەت عەبدوڵا پرسەنامەیەک ئاڕاستەى د.جوان ئیحسان دەکات
ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆى کۆچى دوایى محەمەد ئیحسان فەوزی براى هەڤاڵ د.جوان ئیحسان پرسەنامەیەک ئاڕاستەى ناوبراو و خانەوادەکەى دەکات.
دەقى پرسەنامەکە:
هەڤاڵ د.جوان ئیحسان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
بە داخو پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ( محەمەد ئیحسان فەوزی ) برای گەورەتانم بیست، هاوبەشی ئەم خەمەتانم و لە ڕێگەی ئێوەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو دۆستانی دەکەم و دوعا خوازم هاوخەمی خزمان و هاوڕێیانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنی بنەماڵەکەتان و خوالێخۆشبوو جێگای بەهەشت بێت.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆ د.جوان ئیحسان
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی محمد ئیحسان برای هەڤاڵ د.جوان ئیحسان پرسەنامەیەک ئاڕاستەى ناوبراو دەکات.
دەقى پەیامەکە:
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆ د.جوان ئیحسان
هەڤاڵی بەرێز د. جوان ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی کاک محمد ئیحسانی براتان ، لەناخی دڵەوە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەین
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت .
اناللە واناالیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەى د.جوان ئیحسان دەکات
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەهۆى کۆچى دوایى ( محەمەد ئیحسان فەوزی ) برای هەڤاڵ د.جوان ئیحسان پرسەنامەیەک ئاڕاستەى ناوبراو و بنەماڵەکەى دەکات.
دەقى پرسەنامەکە:
خوشکی بەڕێزم خاتوو جوان ئیحسان فەوزی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان .
زۆر بە داخ و خەمەوە هەواڵی کۆچی دوای کاک (محەمەد ئیحسان )براتانم پێگەیشت .!
بۆ ئەم کۆستە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم ؛ لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین .
داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
عیماد ئەحمەد پرسەنامەیەک ئاڕاستەى د.جوان ئیحسان دەکات
عیماد ئەحمەد بەهۆى کۆچى دوایى ( محەمەد ئیحسان فەوزی ) برای هەڤاڵ د.جوان ئیحسان پرسەنامەیەک ئاڕاستەى ناوبراو و بنەماڵەکەى دەکات.
دەقى پرسەنامەکە:
هەڤاڵی بەڕێز : دکتۆرە .جوان ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی کاک ( محمد ئیحسان )ی برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و تەواوی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی ماتەمتانم…
لەخوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
عیماد ئەحمەد
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

