سەرۆکى ئەمریکا: ئەگەرەکان بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران پەنجا بە پەنجایە
جیهان 11:27 PM - 2026-05-23
Reuters
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران خەریکە دەگەنە
کۆتایی و هەردوو لا زۆر نزیک بوونەتەوە لە گەیشتن بە رێککەوتننامەیەک بۆ
کۆتاییهێنان بە ململانێکان.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى
ئەمریکا بە کەناڵى CBSى راگەیاند: لەگەڵ ئێران لە رێککەوتن نزیک
بووینەتەوە و رۆژ بە رۆژ شتەکان باشتر دەبن، بەڵام وردەکارى
رێکەوتنەکەى باس نەکرد.
سەرۆکى ئەمریکا جەختى
کردەوە، کە رێککەوتنی کۆتایی بەجۆرێکە رێگە نادات ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت و
ئاماژەى بە ئەوەشدا، چارەسەرێک بۆ ئەو یۆرانیۆمەی ئێران پیتاندوویەتی دەدۆزنەوە و تەنها
کاتێکیش رێککەوتننامەکە ئیمزا دەکەن کە ئەوەى دەیانەوێت بەدەستى بهێنن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمریکا وتیشى، ئەگەر نەگەینە رێککەوتن، ئەوا دۆخێک دروستدەبێت کە هیچ وڵاتێک
هێندەی ئێران بە سەختی لێی نادرێت.
هەر سەبارەت بە رێککەوتنى
ئەمریکا و ئێران لە لێدوانێکی دیکەیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند: ئەگەرەکان
پەنجا بە پەنجایە، واتا یان رێککەوتنێکی باش دەکەین، یان هەموو شتێکیان لێ وێران
دەکەین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، واشنتۆن تایمز رایگەیاند، بڕیارە ئەمریکا و ئێران لە ماوەی 24
سەعاتی داهاتوودا رێککەوتنی ئاشتی ئیمزا بکەن.
هاوکات مارکۆ روبیۆ وەزیری
دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دانوستاندنەکان پێشکەوتنیان بەخۆیەوە
بینیوە و ئێستاش گفتوگۆکردن لەسەر پرسى رێککەوتن بەردەوامە و ئەگەری
دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکاشى بۆ سەر ئێران رەتنەکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

