تەقەکەرەکەی نزیک کۆشکی سپی گیانی لەدەستدا
جیهان 09:36 AM - 2026-05-24
ئاژانسی واع
شوێنی رووداوەکە
وتەبێژی دەزگای
خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا رایگەیاند: ئەو پیاوەی لە نزیک هێڵی ئەمنیی کۆشکی سپی
چەکێکی لە جانتاکەی دەرهێناوە و تەقەی کردووە، پاش ئەوەی لەلایەن کارمەندانی
دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکاوە تەقەی لێ کراوە، گیانی لەدەستدا.
ئەنتۆنی
گولیێڵمی، وتەبێژی دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:
پیاوێک لە نزیک هێڵی ئەمنیی کۆشکی سپی چەکێکی لە جانتاکەی دەرهێناوە و تەقەی
کردووە لە خاڵێکی پشکنینی ئەمنیی نزیک کۆشکی سپی لە واشنتۆن، راستەوخۆ کارمەندانی دەزگای
خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا وەڵامیان داوەتەوە و تەقەیان لێکردووە و
گومانلێکراوەکەیان بریندار کردووە، پێش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی ڕووداوەکەدا لە ناو کۆشکی سپیدا بووە، و دەزگای
خزمەتگوزاری نهێنیش دووپاتی کردەوە کە سەرۆک هیچ کاریگەرییەکی ئەم ڕووداوەی
بەرنەکەوتووە.
میدیاکانی
ئەمریکا بڵاویانکردەوە، کە گومانلێکراوەکە ناوی (ناسیر بست)ە و تەمەنی 21 ساڵە و
خەڵکی ویلایەتی مێریلاندە، ئاماژەیان بەوەشکردووە کە پێشتر لەلایەن
دەسەڵاتدارانەوە ناسراو بووە لە ڕووداوەکانی پێشووی پەیوەندیدار بە دەوروبەری
کۆشکی سپی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

