محه‌مه‌د باقر قالیباف به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڵبژێردرایه‌وه
جیهان 11:45 AM - 2026-05-25
arabic.euronews
محه‌ممه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران
محه‌مه‌د باقر
قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران، بۆ سێیه‌م
ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی
فارس بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 25ی ئایاری 2026، هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران (په‌رله‌مان) به‌ڕێوه‌چوو،
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا محه‌مه‌د باقر قالیباف بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی
12ـه‌مین خولی په‌رله‌مان دیاریی كرا.
به گوێره‌ی
ئاژانسی فارس، هه‌موو ساڵێك له حه‌فته‌م رۆژی مانگی خوردادی هه‌تاوی، ساڵڕۆژی
دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی ئێرانه و به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی
و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی
له 11 ئه‌ندام و یه‌ك سه‌رۆك، دوو جێگر، سێ چاو‌دێر و شه‌ش سكرتێر پێكدێت.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی
ئێران 13 لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، هه‌ر یه‌كێك له لیژنه‌كان شه‌ش ئه‌ندام
له‌خۆده‌گرێت، یه‌كێك سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه ده‌كات و دووانی دیكه جێگری سه‌رۆكی
لیژنه‌كه ده‌بن، هاوكات وته‌بێژێك و دوو سكرتێری ده‌بێت.
ئه‌ندامانی سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مانی ئێران به ده‌نگدانی راسته‌وخۆی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران هه‌ڵده‌بژێردرێن،
به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی
خودی لیژنه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

