رێگەیەکی نوێ بۆ لەناوبردنی ڤایرۆس دەدۆزرێتەوە
جیهان 11:17 PM - 2026-05-27
ئاژانسەکان
ڤایرۆس
زانایان ڕێگەیەکی نوێیان بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسە مەترسیدارەکان
داهێناوە، کە تەنها بە "دەنگ" و بەبێ هیچ دەرمانێک،لەڕێی شەپۆلە دەنگییەکانەوە
وا لە ڤایرۆسەکە دەکەن بلەرزێت تا لە ناوەوە دەتەقێتەوە.
ئەم رێگەیەش تیۆرێکی پزیشکی نییە، بەڵکو ئەنجامی توێژینەوەیەکی
زانستیی نوێیە، کە لە گۆڤاری (Scientific Reports) بڵاوکراوەتەوە
و تێیدا زانایانی زانکۆی ساوپاولۆ لە بەرازیل ئاشکرایان کردووە، کە توانیویانە ڤایرۆسی
کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا لەناو ببەن بە بەکارهێنانی شەپۆلی "سۆنار"
(Ultrasound)، بە هەمان ئەو تەکنەلۆژیایەی، کە لە ئامێرەکانی
سۆناری نەخۆشخانەکاندا بەکاردێت.
ئەم دۆزینەوەیەش لە ناوەندە پزیشکییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری
هەبوو، چونکە دەرگایەکی نوێ بۆ داهاتووی پزیشکی دەکاتەوە، بەهۆی خاڵێکی زۆر گرنگەوە،
چونکە پێشتر کێشەی گەورەی پزیشکی لەگەڵ ڤایرۆسەکاندا، "گۆڕانی بەردەوامی جینی"
(Mutation) بوو، کە دەبووە هۆی ئەوەی دەرمان و ڤاکسینەکان دوای ماوەیەک
کاراییان نەمێنێت، بەڵام لەم بیرۆکە بلیمەتانەیەدا، زانایان هێرش ناکەنە سەر جینەکان
یان پرۆتینەکان، بەڵکو هێرش دەکەنەسەر "شێوەی فیزیکی" خودی ڤایرۆسەکە.
ئەمەش بەو مانایەیە، کە تەنانەت ئەگەر ڤایرۆسەکە گۆڕانی
جینی بەسەردا بێت، هێشتا بەرامبەر ئەم لەرینەوانە لاواز دەبێت، چونکە شێوەی دەرەوەی
زۆر ناگۆڕێت. بەمەش ئەم جۆرە چارەسەرە بەرامبەر هەموو جۆرە گۆڕاوە (سلالە) نوێیەکانی
ڤایرۆسەکە کاریگەر دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم تەکنەلۆژیایە هێشتا لە سەرەتادایە
و تاقیکردنەوەکان تەنها لە ناو تاقیگەدا (In vitro) ئەنجامدراون و
هێشتا لەسەر مرۆڤ یان ئاژەڵ تاقینەکراونەتەوە کاتێکی زۆری دەوێت تا دەگاتە نەخۆشخانەکان، بەڵام ئەگەر بە رەسمیی پەسەند بکرێت، دەکرێت
داهاتووی پزیشکی بۆ هەمیشە بگۆڕێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

