راوێژکاری سەرۆکوەزیران: بودجەی 2026 ئاڵۆزترین بودجەی مێژووی عیراق دەبێت
عیراق 10:06 AM - 2026-05-30
PUKMEDIA
دراوى عیراقى
راوێژکاری
ئابوریی سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند: بودجەی ساڵى 2026 دەبێتە یەکێک لە هەستیارترین و ئاڵۆزترین بودجەکان
لە مێژووی نوێی دارایی عیراقدا، بەهۆی پەیوەندی نێوان ئابووریی عیراق و بازاڕەکانی
نەوتی جیهان.
مەزهەر
محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی
سەرۆکوەزیرانی عیراق
رایگەیاند: بەهۆى ئەو دۆخەى لە گەرووى هورمز دەگوزەرێت، کە گەروەکە وەکو شادەمارى
گواستنەوەى نەوتى جیهانە، عیراق خۆی لە بەردەم ئاڵنگارییەکی دووسەرەدا دەبینێتەوە،
لە لایەکەوە چۆنیەتی تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ساڵى 2026 لە لایەکی دیکەشەوە
پاراستنی سەقامگیریی دارایی لە ناوخۆی وڵاتدا.
روونیشى کردەوە: سەرەڕای ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشە
راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکان بۆ سەر جووڵەی دەریاوانی و وزە لە گەرووی هورمزدا، لە
رووی دەستووری و سیاسییەوە دەرفەتی داڕشتنی بودجەی 2026 لە ئارادایە.
راوێژکاری
دارایی سەرۆکوەزیرانی عیراق
وتیشى: بودجەی ساڵى 2026 دەبێتە یەکێک لە هەستیارترین و ئاڵۆزترین بودجەکان لە
مێژووی دارایی عیراقدا، بەهۆی پەیوەندی نێوان ئابووریی عیراق و بازاڕەکانی نەوتی
جیهان.
روونیشى کردەوە: عیراق هێشتا بە شێوەیەکی نیمچە تەواوەتی بۆ
دابینکردنی مووچە، خانەنشینی، چاودێریی کۆمەڵایەتی، خەرجییەکان و پڕۆژەکان
پشتبەستووە بە داهاتی نەوت، بۆیە هەر پشێوییەک لە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی
کەنداوەوە هەبێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی گوشار لەسەر سەقامگیریی دارایی و
نەختینەیی دەوڵەت.
باسى لەوەش کرد: زۆر جار بەهۆى قەیرانە جیۆپۆلەتیکییەکان نرخی نەوت
لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە، ئەمەش رەنگە بۆ عیراق بەسود بێت و کورتهێنانەکە کەم
بکاتەوە و دەرفەتى تێپەڕاندنی بودجەی 2026 بڕەخسێنێت، بە تایبەت ئەگەر ئیدارەی
دارایی سەرکەوتوو بێت لە بەڕێوەبردنی داهاتە نەوتییەکان و دۆزینەوەی جێگرەوە بۆ
هەناردەکردن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

