مەڵبەندی 24ی راپەڕین زیاتر لە 5 هەزار خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی بەسەرکردەوە
کوردستان 10:12 PM - 2026-05-30
راگەیاندنى مەڵبەندی 24ی راپەڕین
وێنەى یەکێک لە سەردانەکان
وەک نیشاندانی وەفاداریی نەگۆڕی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ رێبازی پیرۆزی شەهیدان و رێزگرتن لە خەبات و
قوربانیدانی خانەوادە سەربەرزەکانیان، لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی قورباندا کەمپەینێکی
فراوانی جەژنەپیرۆزە و بەسەرکردنەوە لە سنووری مەڵبەندی 24ی راپەڕین بەڕێوەچوو.
ئەرسەلان مەحمود، لێپرسراوی راگەیاندنی
مەڵبەندی 24ی راپەڕین، رایگەیاند: لەسەر بڕیار و راسپاردەی هەڤاڵ (حەیدەری
ئاسایش)، لێپرسراوی مەڵبەندى 24ی راپەڕین، بەمەبەستی بەرز و زیندوو راگرتنی یادی
شەهیدە نەمرەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلەکەمان، لە ماوەی چوار رۆژی
جەژنی پیرۆزی قورباندا هەڵمەتێکی گەورەی بەسەرکردنەوەی خێزان و خانەوادەی سەربەرزی
شەهیدانمان ئەنجامدا.
ئاماژەى بەوەشدا: بە شانازییەوە لەم
هەڵمەتەدا، زیاتر لە یەک هەزار و 210 هەڤاڵی دڵسۆز لە ئەندامانی ئەنجومەنی
مەڵبەند، ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیتەکانی سنووری مەڵبەند و تەواوی تیمی بنکە،
ناوەند و وێستگە جیاوازەکان لە سێکتەرە جیاجیاکان بەشدارییان لە سەردان و
بەسەرکردنەوەکاندا کرد و لە رێگەیانەوە توانراوە زیاتر لە 5 هەزار خێزان و
خانەوادەی تێکۆشەری شەهیدان لە نزیکەوە بەسەربکرێنەوە.
ئەوەشى خستەڕوو: کە ئامانج لەم
بەسەرکردنەوەیە تەنها گەیاندنی پەیامی جەژنەپیرۆزە نەبووە، بەڵکوو گەیاندنی (رێزنامەی
مەڵبەند) و هەواڵپرسینیان بووە لە نزیکەوە، چونکە یەکێتی حزبی شەهیدانە و رێزگرتن
و خزمەتکردنی کەسوکاریان بە ئەرکێکی سەرەکی و ئەخلاقیی خۆی دەزانێت.
ئەرسەلان مەحمود لێپرسراوی راگەیاندنی
مەڵبەندی راپەڕین جەختی کردەوە، ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قەرزارباری
خۆڕاگریی کەسوکاری شەهیدانین و هەمیشە لە خزمەتی ئەو خێزان و خانەوادە
سەربەرزانەدا دەبین کە رۆڵەکانیان لەپێناو پاراستنی خاک و نەتەوەکەماندا بەخشی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

