ترەمپ: لەگەڵ ئێران لەڕێککەوتنێکی زۆر باش نزیک بووینەتەوە
جیهان 10:11 AM - 2026-05-31
رۆیتەرز
دۆناڵد ترەمپ
ترەمپ رایگەیاندووە،
کە وڵاتەکەی لە بەدەستهێنانی رێککەوتنێکی زۆر باش لەگەڵ ئێران نزیک بووەتەوە و
ئاماژەی بەوەش کرد، کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکشێنەوە کاتێک گەرووی هورمز
دەکرێتەوە و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی چارەسەر دەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا رایگەیاند: ئامانجی سەرەکیمان رێگریکردنی
هەمیشەییە لە ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، کە ئێرانییەکان پێشتر رازی
بوون بەوەی چەکی ئەتۆمی پەرە پێنەدەن، هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر رێککەوتنەکە
دادپەروەرانە نەبێت، ئەوا ئەمریکا بژاردەی دیکە بەکاردەهێنێت.
لەلایەکی
دیکەوە، سەرچاوە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردووە کە ترەمپ داوای هەموارکردنی هەندێک
بڕگەی ناو رەشنووسی رێککەوتنەکەی کردووە، بەتایبەت ئەو بەشانەی پەیوەندییان بە
چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران و کاتی جێبەجێکردنی رێکارەکان و کردنەوەی گەرووی هورمز هەیە.
سەرەڕای
پێشکەوتنەکان، میدیاکانی ئێران رایانگەیاندووە کە هێشتا رێککەوتنەکە بە کۆتایی
نەگەیشتووە و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاش رایگەیاندووە کە چاوەڕوانی وەڵامی ئێران
دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

