ڤاتیكان ده‌رگا به ڕ‌ووی توێژه‌رانی كوردستاندا ده‌كاته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2026-05-31
PUKMEDIA
بەشێک لە دیدارەکە
لێپرسراوی بۆردی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، له وڵاتی ڤاتیكان سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی ( وه‌زاره‌ت) ی ئه‌رشیفی
ڤاتیكانی كرد.
سالار مه‌حمود لێپرسراوی بۆردی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مۆنسنیور
فلاڤیۆ بۆنومۆ به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ئه‌رشیفی ئاینه‌كان له وڵاتی ڤاتیكان، گفتوگۆمان
كرد له‌باره‌ی میكانیزی هاوكاریكردنی خوێندكارانی كورد‌و توێژه‌ران و رێكخراوه
كلتورییه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه، سه‌باره‌ت به‌مێژووی ناوچه‌ی میزۆپۆتامیای جاران و
كوردستانی ئێستا، كه دیداره‌كه به ئاماده‌بوونی ئارام ئه‌حمه‌د براخاس و لوئه‌ی
سامی گۆرگیس ئه‌نجامدرا.
ئه‌م دامه‌زراوه‌یه هه‌موو نوسراو‌و ئه‌رشیفی
به‌ر له‌پێنج سه‌ده‌ی جیهان و ناوچه‌ی میزۆپۆتامیای تێدا هه‌ڵگیراوه، كه له‌لایه‌ن
گه‌ڕ‌یده ئاینی و باوه‌ڕ پێكراوه‌كانی ڤاتیكانه‌وه له‌سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا
نوسراوه‌و ئاڵوگۆڕ كراون، هه‌ر دۆكیۆمێنتێك دوای 75 ساڵ ده‌خرێنه به‌رده‌ست
ئه‌كادیمیست و توێژه‌ران به رێكاری تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و شه‌ن و كه‌وكردنیان.
هه‌ر له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا لێپرسراوی
ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژی 29-5-2026 سه‌ردانی (دامه‌زراوه‌ی
دیالۆگی نێوان ئاینه‌كان)ی كرد، له‌لایه‌ن مونسنیور شربل عەتا به‌رپرسی دۆسیه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است و ئاسیای دامه‌زراوه‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا سالار مه‌حمود باسی له‌گرنگی برایه‌تی
و په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی ئاشتیخوازی كردوو، رایگه‌یاند: گه‌لی كورد‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان باوه‌ڕ‌ی ته‌واوی به‌ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی راسته‌قینه‌ی نێوان پێكهاته‌كان
هه‌یه، به‌تایبه‌تیش به‌شداری و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌یان له‌پرۆسه‌ی سیاسی و
پارێزگاری له‌مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كانیان به‌پێی ده‌ستورو یاسا به‌ركاره‌كان.
مونسنیور شربل به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی و ناوه‌ڕ‌است
و ئاسیای دامه‌زراوه‌كه باسی له‌میهره‌بانی خه‌ڵكی كوردستان كرد، به‌تایبه‌تی له‌دۆخه
دژواره‌كاندا باوه‌شیان بۆ مه‌سیحیه‌كان و پێكهاته‌كانی تری ناوچه‌كانی عیراق
كردوه‌ته‌وه.
هاوکات سالار مه‌حمود راشیگه‌یاند: كوردستان شوێنێكی
گرنگی ژیان و مرۆڤدۆستیه‌و له‌رابردوودا خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر ئازاردراون و ئه‌و راستییه‌ی
بیرهێنایه‌وه كه له‌شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان رووبه‌ڕ‌ووی
كۆمه‌ڵكوژی بونه‌ته‌وه، له‌قۆناغی هه‌شته‌می شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا چه‌ندین گوندی
خوشك و برایانی كریستیان رووبه‌ڕ‌ووی ئه‌و تاوانه نێوه‌ده‌وڵه‌تیه بوونه‌وه‌و هه‌م
خۆیان بوون به‌قوربانی و هه‌م گونده‌كانیان روخێنران.
هه‌ر هه‌مان رۆژ سالار مه‌حمود چاوی كه‌وت به
عه‌مار محه‌مه‌د سه‌فیری عیراق له‌ڤاتیكان و له‌دیدارێكدا باسی پرسی كارئاسانی بۆ
خوێندكاران و توێژه‌ران و رێكخراوه كلتوریه‌كان كرا، سه‌باره‌ت به‌چالاكی كلتوریی
و توێژینه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

