riklam

كۆسرەت رەسوڵ: خەباتی یەكێتی لەپێناو ژیانێكی شایستە بۆ میللەتەكەمان بەردەوامە

ی ن ک 08:50 PM - 2026-05-31
كۆسرەت رەسوڵ عەلی PUKMEDIA

كۆسرەت رەسوڵ عەلی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: یەكێتی لە رۆژگاری بێ ئومێدی و لووتكەی بەهێزی رژێمی بەعس شۆڕشی هەڵگیرساندەوەو لەوساوە تا ئەمڕۆ لەشاخ و شار خەبات دەكات لەپێناو ئازادی و دادپەروەری، دیموكراسی و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستە بۆ میللەتەكەمان.

دەقی پەیامەكە:


پەیامی كۆسرەت رەسول عەلی لە 51 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

51 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكۆشەرە دێرینەكان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەنگەر و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی پیرۆز دەكەم.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رۆژگاری بێ ئومێدی و لووتكەی بەهێزی رژێمی بەعس شۆڕشی هەڵگیرساندەوەو سەلماندی لە رۆژە تاریكەكانیش ئومێد هەیە و بە هەمووانی گوت تا كوردێك مابێت خەبات بەردەوامەو هەرگیز دەست لە مافەكانمان بەرنادەین، لەوساوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە نیو سەدەیە، یەكێتیی لە شاخ و شار خەبات دەكات لەپێناو ئازادی و دادپەروەری، دیموكراسی و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستە بۆ میللەتەكەمان لەپێناو گەیشتن بە ئاواتە وەدینەهاتووەكانی گەلەكەمان.

دووبارە ئەم یادە پیرۆزە لە خەڵكی كوردستان و سەرجەم كوردپەروەران پیرۆز دەكەم، خەبات بەردەوامە و گرنگە بەو رۆحیەتەوە بەردەوام بین.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket