سەرۆككۆمار: ستایشی مێژووی پڕ لەقوربانیدانی یەکێتی دەکەین
عیراق 08:19 PM - 2026-06-01
راگەیاندنی نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق
نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق
نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق، بە بۆنەی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرد لە بەغدادو لەلایەن خالید شوانی وەزیری داد و لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بەغداد و ژمارەیەك لە لێپرسراو ئەندام و كادرانەوە پێشوازی لێكرا.
لە وتارێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 1-6- 2026، پێشكەشیكرد، سەرۆككۆمار پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی لە سەركردە و ئەندامانی یەكێتی كرد، لە سەرو هەموشیانەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوكات ستایشی مێژووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كە بریتییە لە قوربانیدان و هەڵوێستی نیشتمانپەروەری ئەندامانی لە داكۆكیكردن لە مافەكانی گەل و بەشداریكردن لە بنیاتنانی دەوڵەتێكی فیدراڵی دیموكراسی و دژایەتیكردنی دیكتاتۆری و ستەمكاری. دووپاتیشی كردەوە كە یەكێتی پایەیەكی چارەنووسساز بووە و هەرواش دەمێنێتەوە لە چەسپاندنی پرەنسیپەكانی شەراكەتی نیشتمانی و بەهێزكردنی پرۆسەی دیموكراسی لە وڵاتدا.
سەرۆك كۆمار باسی لە قوربانیدانی شەهیدان و ئازادیخوازان كرد كە گیانی خۆیان لە پێناو ئازادی و شكۆمەندیدا بەخشی، ئاماژەی بەوەشكرد یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەركردایەتی بافڵ تاڵەبانی و بە پاڵپشتی سەركردە و ئەندامان و لایەنگرانی، بەردەوام بووە لە ڕۆڵی كارا لە بنیاتنانی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی دیموكراسی فیدراڵی و خزمەتكردن بە ویستی هەموو عێراقییەكان بەرەو داهاتوویەكی سەقامگیرتر و خۆشگوزەرانتر.
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەكەیە:
خوشك و برایانی بەڕێز
ئامادەبووانی هێژا
گەرمترین سڵاو و جوانترین هیواتان بۆ دەخوازم لەم بۆنە مەزنەدا، كە یادی پەنجا و یەكەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
جێگەی خۆشحاڵی و شانازییەكی گەورەیە بۆ من كە لێرەدا لەگەڵتان بەشدارم لە ئاهەنگی دامەزراندنی یەكێتی، و جارێكی دیكە گوزارشت لە شانازی و پێزانینی خۆم بكەم بۆ ڕۆڵی پێشەنگی ڕێبەری مەزن سەرۆك مام جەلال و پشتیوانیی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر و پێشمەرگە و جەماوەر و لایەنگر و تێكۆشەران.
لەكاتێكدا ئەم یادە پیرۆزە دەكەینەوە، ئێمە ئاهەنگ بۆ مێژوویەكی مەزن لە قوربانیدان و هەڵوێستی قارەمانانە دەگێڕین كە تێكۆشەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تۆماریان كردووە و مێژوو لە گەشاوەترین لاپەڕەكانیدا پاراستوویەتی.
مێژووی یەكێتی تۆمارێكی پڕ لە سەروەرییە لەو لاپەڕانەی كە لە پێناو بەرگریكردن لە مافەكانی گەل بۆ ژیانێكی شایستە و بەشداریكردن لە بنیاتنانی دەوڵەتێكی دیموكراتی فیدراڵ و بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆری و ستەم و چەوسانەوە نووسراونەتەوە.
ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی یەكێتی دەكەینەوە، لە كاتێكدا هەموومان شانازی دەكەین بەو ڕۆڵە نیشتمانییەی كە یەكێتی دەیگێڕێت لە بەهێزكردنی بنیاتی دیموكراتی و چەسپاندنی بنەماكانی شەراكەتی نیشتمانی، بە جۆرێك كە خزمەت بە خواستی هەموو عێراقییەكان
بەرەو داهاتوویەكی گەشتر و بەرزتر بكات.
ڕۆڵی یەكێتیی نیشتمانی لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بە سەرۆكایەتیی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی و بە پشتیوانی و پاڵپشتیی تێكۆشەران و سەركردایەتیی یەكێتی و بە هاوكاریی جەماوەری گەلەكەمان، ڕۆڵێكی گرنگ و زیندوو بووە، چ لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان یان لە بەهێزكردنی ڕێڕەوی دیموكراتیی فیدراڵی دەوڵەتدا.
ئێمە لەكاتێكدا ئاهەنگی ئەم یادە دەگێڕین، خۆشحاڵی خۆمان بەو دەستكەوتانە دەردەبڕین كە لەم ڕێڕەوەدا بەدیهاتوون، هەروەها پێزانین و سوپاسگوزاری خۆمان بۆ قوربانییانی شەهیدان ڕادەگەیەنین كە گیانی خۆیان لە پێناو ئازادی و شكۆمەندیدا بەخشی.
گەرمترین سڵاو بۆ خێزانی سەربەرزی شەهیدان.
ڕێز و پێزانین بۆ ئەو تێكۆشەرانەی قوربانیان داوە .
شانازییەكی مەزن بە ڕۆڵی سەركردەكان لە بنیاتنان و بەهێزكردنی دیموكراسیی دەوڵەت لە بەرژەوەندیی عێراقییەكان، هەموو عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتە و ئایین و نەتەوە و مەزهەبەكانیانەوە.
هەموو ساڵێك بە خۆشی بێت.
نەمری و شكۆ و سەربەرزی بۆ قارەمانانی
ڕێگای ئازادی و یەكڕیزی نیشتمانی.
والسلام علیكم ورحمە الله وبركاته
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

