نرخی نەوت دابەزی و چاودێری گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکرێت
جیهان 09:27 AM - 2026-06-02
ئاژانسەکان
پاڵاوگەی نەوت
ئەمڕۆ
لەبازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت نزمبووەوە، بەجۆرێک نرخی نەوتی خاوی برێنت 75 سەنت
و نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی ئەمریکی 85 سەنت
دابەزیوون، ئەمەش دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی دووشەممە
ڕایگەیاند کە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن؛ ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئاژانسی
هەواڵی "تەسنیم" پێشتر بڵاویکردبووەوە کە تاران دانوستانە
ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ واشنتن ڕاگرتووە.
بەپێی
ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی برێنت
75 سەنت (واتە بە ڕێژەی 0.79%) دابەزیون و نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتووەتە 94 دۆلار
و 23 سەنت، هاوکات نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی ئەمریکی 85 سەنت
(واتە بە ڕێژەی 0.92%) دابەزیوە و هەر بەرمیلێکی بە 91 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی
پێوەکراوە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ئەم دوو پێوەرە سەرەکییەی نەوت لە خولی پێشوودا زیاتر لە 5%
بەرزبووبوونەوە، دوای ئەوەی لە مانگی ئایاردا بەهۆی ئومێدی بەدیهاتنی رێککەوتنی
ئاشتی، زیاتر لە 16%ی بەهای خۆیان بە شێوەی مانگانە لەدەستدابوو.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی CNBC ڕایگەیاند:
کە لای گرنگ نییە ئەگەر گفتوگۆکان کۆتاییان هاتبێت، بەڵام ماوەیەکی کەم دوای ئەوە،
لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاند: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن، هەر
ڕۆژی دووشەممە لوبنان ئاگربەستێکی بەشەکی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیلی ڕاگەیاند، کە
ئەمەش وەک هێورکردنەوەیەکی سنوورداری ئەو ململانێیە دەبینرێت کە ئاگری شەڕە
بەرفراوانەکەی لەگەڵ ئێران خۆشتر کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

