riklam

لەئەوروپا یادی دامەزراندنی یەكێتی بەرز راگیرا

ی ن ک 09:29 AM - 2026-06-02
لەئەوروپا یادی یەكێتی بەرز راگیرا PUKMEDIA

لەئەوروپا یادی یەكێتی بەرز راگیرا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بۆردی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە رۆژی 1-6-2026 لە ئەوروپا یادی 51 هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بەرز راگرت و كۆبوونەوەی فراوانی لەگەڵ هەڤاڵانی یەكێتی ئەنجامدا.

لە مەراسیمەكەدا پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلایەن رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسییەوە خوێندرایەوە.

لەپەیامەكەدا بۆ هەڤاڵانی یەكێتی لە دەرەوەی وڵات سەرۆك بافڵ وتی: ببنە پێشەنگی داكۆكیكردن لەمافی كوردستانیان لەدەرەوەی وڵات، بۆ ئەوەش داواتان لێدەكەم هەنگاوی جددی بنێن و پێكەوە بەرەو كاری گەورەتر هەنگاوبنێن كە بێگومان پشتیوانتان دەبم و چاوەڕ‌ێی كاری زیاترتان لێدەكەم.

هاوكات سالار مەحمود لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی پێشكەشكردو دەستخۆشی لە هەڤاڵانی دەرەوە كرد بۆ راپەڕ‌اندنی كارەكانیان لەرابردووداو تیشكی خستە سەر میكانیزمەكانی گۆڕ‌انكاری و زەروورەتی گۆڕ‌انكاری لەكارو بەرنامەكانی دەرەوەی وڵات.

لەمەراسیمەكەدا چەند تێكۆشەرێكی دێرین لەلایەن گەنجانی كۆبوونەوەكەوە خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشراو لە دوای نیوەڕ‌ۆی هەمان رۆژ پرۆژەی پەیڕ‌ەوی كاری ناوەندی دەرەوە خرایە بەردەست ئامادەبوان و گفتوگۆی هەمەلایەنەیان بۆ دەوڵەمەندكردنی رەشنووسەكە ئەنجامدرا.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket