عیراق بەهۆى کۆچی دوایی مەرجەعێکی باڵاى ئاینى چووە ماتەمەوە
عیراق 04:31 PM - 2026-06-04
PUKMEDIA
ئایەتوڵڵای عوزما (شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز)
ئەمڕۆ یەکێک لە کەساسەتییە کاریگەرەکان لە ناوەندەکانی بڕیاری ئایینی
لە جیهانی ئیسلامیدا، ئایەتوڵڵای عوزما (شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز) کۆچی دواییکرد.
بەهۆی پێگە باڵا و مێژووییەکەی ئەم مەرجەعە گەورەیەوە، بڕیاردرا بۆ
ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری عیراقدا رابگەیەندرێت و پارت و لایەنە
سیاسییەکانیش لە رێگەی پەیامی سەرەخۆشیەوە دڵتەنگی و هاوخەمییان دەربڕی.
ئەو کەسایەتیە ئایینیە سەرەڕای ئەوەی بە بنەچە لەدایکبووی
ئەفغانستانە، بەڵام بە یەکێک لە رێزلێگیراوترین کەسایەتیەکان دەژمێردرا، کە بەهۆی
باوەڕی نەگۆڕی بە میانڕەوی و پشتیوانیکردنی بەشداری ژنان لە کایەی سیاسی و رۆڵی
ئەرێنیانەی لە ئاشتەوایی سیاسی بووەتە سەرچاوەی رێزی کۆمەڵگە و جیهانی ئیسلامی.
ئەم کەسایەتیە لە دایکبووی ساڵی 1930ی پارێزگای غەزنییە لە
ئەفغانستان، مێژوویەکی درێژی لەناو نێوەندە زانستییەکانی نەجەفدا هەیە، دوای ئەوەی
لە کۆتایی چلەکانی سەدەی رابردوودا بۆ عیراق کۆچی کردووە و ناوبانگی زانستیی ئەو
لە سۆنگەی هاوڕێیەتی و خوێندنی قووڵی لای (ئیمام ئەبو قاسم خوئی) گەشەیکردووە.
ئەوەی ئایەتوڵڵای
عوزما (شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز) لە ناوەندە فقهییە کلاسیکییەکان جیادەکاتەوە، تێڕوانینە واقیعی و
هاوچەرخەکانیەتی بۆ پرسە کۆمەڵایەتی و کارگێڕییەکان.
بەپێی سەرچاوە حەوزەییەکان، فتواکەی سەبارەت بە رێگەدان بە ژنان بۆ
وەرگرتنی پۆستە باڵا سیاسی و دادوەرییەکان ئەگەر لێهاتوویی زانستییان هەبێت، وەک
وەرچەرخانێک لە دەقە نەریتییەکاندا دەبینرێت، ئەمە جگە لە خوێندنەوەکانی بۆ رێکخستنی
مامەڵە دارایی و بانکییە نوێیەکان.
دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ساڵی 2003 لە عیراق، هاوشانی
مەرجەعییەتی باڵا بە پێشەوایەتی ئایەتووڵڵای عوزما سەید عەلی سیستانی، وەک
کارەکتەرێکی هاوسەنگکەر دەرکەوتووە.
راپۆرتە دیپلۆماسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو هەمیشە جەختی لەسەر
پێویستیی داڕشتنی دەستوورێکی بنەمادار و دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات
کردووەتەوە.
ماڵە سادەکەی ئەو لە ناوچەی نەجەفی کۆن، لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا
بووەتە شوێنی سەردانی وەفدى نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، لەوانەش سەرکردە
سیاسییەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی عیراق، کە وەک کەناڵێکی ناڕەسمی بۆ خاوکردنەوەی
قەیرانە نیشتمانییەکان بەکارهێنراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

