دۆناڵد ترەمپ لەنێوان ئاگربەست و هەڕەشەی جەنگدا
جیهان 06:51 PM - 2026-06-04
history
دۆناڵد ترەمپ
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ لە
راپۆرتێكی نوێیدا ئاشكرایكرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی
ئەمریكا بە نهێنی بە یاریدەدەرەكانی راگەیاندووە، ئەگەر هەر هێرشێكی ئێران ببێتە
هۆی كوژرانی سەربازانی ئەمریكی، واشنتۆن پێداچوونەوە بە ئاگربەستی ئێستادا دەكات و
ئامادەیە دەست بە جەنگێكی سەرانسەری و فراوان بكات.
رۆژنامەكە لە زاری لێپرسراوانی
ئەمریكییەوە دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ سەرەڕای پێكدادانە سنووردارەكان و هێرشە
دوولایەنەكانی چەند هەفتەی رابردوو، تائێستا پابەندیی خۆی بە ئاگربەستەكەوە نیشانداوە،
بەڵام دووبارەبوونەوەی هێرشەكان فشاری زۆری خستووەتە سەر ئیدارەی ئەمریكا و گومان
لەسەر توانای مانەوەی ئەم هێمنییە دروست بووە.
بەپێی راپۆرتەكە، ترەمپ هێشتا بڕوای
وایە دەكرێت لە رێگەی رێككەوتنێكی نوێوە كۆتایی بەو رووبەڕووبوونەوانە بهێنرێت.
ئامانجی ترەمپ گەیشتنە بە رێككەوتنێك
كە پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، یۆرانیۆمی پیتێنراو و دووبارە كردنەوەی گەرووی
هورمز بۆ هاتوچۆی بازرگانی چارەسەر بكات.
وۆڵ ستریت جورناڵ ئاماژەی بەوەش
كردووە، هەڵوێستی ئێستای ترەمپ رەنگدانەوەی خواستێكی دوولایەنەیە، لە لایەك
نایەوێت ئەمریكا پەلكێشی ناو شەڕێكی گشتگیر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات و ئامادەیە
بەرگەی ئاستێكی دیاریكراو لە گرژیی سەربازی بگرێت، بەڵام لەلایەكی دیکەوە هێڵی
سووری داناوە و رێگە نادات هیچ زیانێكی گیانی بەر هێزەكانی ئەمریكا بكەوێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

