سەرۆک بافڵ: حکومەتی داهاتوو هاوسەنگی و شەراکەتی تێدا پارێزراو بێت
کوردستان 11:52 PM - 2026-06-04
راگەیاندنی سەرۆک بافڵ
بەشێک لەکۆبونەوەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئهرمان تۆپچو، كونسوڵی توركیا له ههرێمی کوردستان ئامادەیبوون، دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.
پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایەبەر باس و سەرۆک بافڵ دیدگای یەکێتی خستەڕوو و وتی، پێویستە حکومەتی داهاتوو هاوسەنگی و شەراکەتی تێدا پارێزراو بێت.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد، سەرۆک بافڵ جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە و رایگەیاند، باشبوونی پەیوەندییەکان رەنگدانەوەی لەسەر دۆخ و خزمەتکردنی خەڵکەکەمان هەبووە و دەمانەوێت ئەوە بەردەوام بێت.
پەیوەست بە دۆخی کەرکوک باڵیۆزی تورکیا ستایشی رۆڵی سەرۆک بافڵ و یەکێتی کرد لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و رێککەوتنە سیاسییەکانیشی بە هەنگاوێکی گرنگ وەسفکرد بۆ زیاتر خزمەتکردنی شارەکە و قووڵکردنەوەی برایەتی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک.
لە کۆبوونەوەکەدا پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان لە نێوان عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش جەختی لەسەر کرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

