دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 01:38 PM - 2026-06-06
PUKMEDIA
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی
ئەمڕۆ 6ی6ی2026، بە چاودێرى قوباد تاڵەبانى دووەمین کۆڕبەندى دێڵفى لە
هۆڵى فاوندەیشن لە کارگەى کلتورى لە سلێمانى دەستی بەکارەکانی کرد و بافڵ
جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و نزار ئامێدی سەرۆککۆماری
عیراق و میوانانی ناوخۆ و دەرەوە لە کۆڕبەندەکەدا بەشدارن.
سێمۆن سێمیۆنیدیس: کۆڕبەندەکە گفتوگۆی زۆر لەخۆ دەگرێت
کۆڕبەندەکە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و سەرەتاش سێمۆن سێمیۆنیدیس
دامهزرێنهر و بهڕێوهبهری كۆڕبهندی دێڵفی، رایگەیاند: ئەوەی لەم ناوچەیە روویداوە کاریگەری لەسەر ئاسایش
هەبووە، لەمکاتەدا زۆر گرنگە شوێنێک هەبێت بۆ گفتوگۆ، لەم کاتەدا هەرێمی کوردستان
و سلێمانی پێگەیەکی گرنگی هەیە.
وتیشی: هەرێمی کوردستان، هەموو کات هەوڵیداوە
کەسەکان بەیەکبگەیەنێت، لەکاتێکدا کەسانی دیکە جیاوازیان دروست کردووە.
دامهزرێنهر و بهڕێوهبهری كۆڕبهندی دێڵفی، روونیشی کردەوە: هەرێمی کوردستان، هاوبەشێکی گرنگی وەبەرهێنانە، ئەم
کۆڕبەندە کە لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت، گفتوگۆی زۆر لەخۆ دەگرێت لە نێوان ئەو
کەسانەی کاربەدەستن، ئەم گفتوگۆیانە بەشێوەیەکی ئەکادیمی نابن، بەڵکو گرنگن بۆ
ئاسایشی جیهانی.
دووپاتیشی کردەوە: ئێمە شانازی دەکەین، کە بۆ
دووەمجارە دەگەڕێینەوە سلێمانی.
نزار ئامێدی: سەقامگیری مەرجێکە بۆ وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی
هەر لە کۆڕبەندەکەدا، نزار ئامێدی سەرۆککۆماری
عیراق، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: گرنگە پێکەوین لە سلێمانی، کە لە ماوەیەکی
کەمدا توانیویەتی پێگەیەکی گرنگ دروست بکات لە نێوان کەسانی جیهاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەم ناوچەیەی ئێمەدا تاوەکو ئێستا رووبەڕووی
ئاڵنگاری دەبینەوە، بۆیە عیراق کاردەکات بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە شوێنێکی پارێزراو بێت
بۆ کۆمپانیاکان،بۆیە
عیراق کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی بۆ ئەوەی ببێتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ پڕۆژە و وەبەرهێنان، هەروەها هەرێمێکی سەلامەت و پارێزراو بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و سەرمایە.
لەبارەی چەکدانانی گروپەکان و کاریگەری لەسەر وەبەرهێنان، سەرۆککۆماری عیراق رایگەیاند: ئێمە
بڕیارێکمان دەرکرد، بە چەکدانانی ئەو گروپانەی کە چەکیان پێیە، دەبێت چەک تەنها لە
دەستی دەوڵەتدا بێت، بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ وەبەرهێنان فەراهەم بکەین.
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا دووپاتی کردەوە:لە چوارچێوەی ئەوەی باوەڕمان پێیەتی، سەقامگیری
مەرجێکە بۆ وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی، بۆیە ئەمە پێویستییەکە کە دەبێت ئاڵنگارییەکان
چارەسەر بکەین،بۆیە ئێمە کار دەکەین کە دەرفەتی وەبەرهێنان زیاتر
بکەین، گەندەڵی لابەرین و بە بوێرییەوە ئەو کارە دەکەین.
سەرۆک بافڵ: دەرفەتی باشمان لەبەردەستە بۆ داهاتویەكی باشتر
هاوکات، بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پانێڵێکدا تیشکی خستە سەر
گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکان و رایگەیاند: زۆر گۆڕانکاری لەناوچەکەدا
روویانداوە، دەرفەتی باشمان لەبەردەستە بۆ داهاتویەكی باشتر، هەروەها دەتوانین
ئاشتی بەردەوام بێنینە كایەوە بەڵام پێوستمان بە پشوودرێژییە.
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا: پەیوەندیە تەلەفونیەكەم لەگەڵ سەرۆك
ترەمپ و عەباس عیراقچی زۆر باش بوو.
سەرۆک بافڵ دووپاتیشی کردەوە: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كار بۆ
سەقامگیری و ئاسایش دەكات، ئەوە ئەركی ئێمە ئەوەیە سەقامگیری بۆ ناوچەكە فەراهەم
بكەین.
سەرۆک بافڵ: هیچ کەس ئەو حکومەتەی پێشووی ناوێت
هیچ حکومەتێک لە کوردستان نایەتەدی، ئەگەر
وەک حکومەتەکەی پێشوو بێت، چونکە هیچ کەس ئەو حکومەتەی پێشووی ناوێت.
راشیگەیاند: سلێمانی یەکێکە لە شارە دەوڵەمەندەکانی جیهان و دەتوانن سود لەو
دەوڵەمەندییە وەربگرن، تەنها نەوتەکەی نییە، بەڵکو خەڵکەکەیەتی کە شەرەفمەندن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

