سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
کوردستان 04:24 PM - 2026-06-06
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: دەرفەتێکی نوێ بۆ ئاشتی لە ناوچەکە هاتۆتە دی، دووپاتیشی دەکاتەوە، کە دەتوانین ببینە پردی پەیوەندی نێوان وڵاتان و لە پەیوەندیشمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بە ئاراستەیەکی نوێ هەیە.
سەرۆک بافڵ: دەرفەتی باشمان لەبەردەستە بۆ داهاتویەكی باشتر
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە یەکەمین پانێڵی دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی، تیشکی
خستە سەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکان و رایگەیاند: سەرەتا زۆر سوپاس بۆ میوانداریتان،
سەخت دەبێت لە دوای ئەو قسانەی بەرێز داود ئۆغلۆ کردی، کە قسەی جیاواز بکەم، لە
خاڵی سەقامگیری وزەوە سەیری بکەین، دەتوانم بڵێم ئەمە دەرئەنجامی کۆتایی نیە، ئەگەر
هەموو لایەنەکان تێڕوانینیان هەبێت و سەیری ئەم کێشەیە بکەن،دەرفەتێکی زۆر باش هەیە،
بۆ ئەوەی بچینە قۆناغێکی زۆر باشترەوە، پێش ئەوەی ململانێ دەستپێبکات، ئەمەش پێویستی بە پشوو درێژی هەیە.
راشیگەیاند: بەبڕوای من زۆرینەی ئەو کێشانەی
دێنە سەر ئەم مێزانە بۆ گفتوگۆکردن پەیوەندییان بە ئاشتییەکی باشتر هەیە، بێگومان
ئەمەش پێویستی بە ئارامگرتنی زیاترە.
دەتوانین ببین بە پردێک لە نێوان وڵاتانی جیهان
سەرۆک بافڵ، لەبارەی رۆڵی هەرێمی کوردستانیش،
ئاماژەی بەوەکرد: ئێمە لە هەرێمی کوردستان، دەتوانین ببین بە پردێک لە نێوان وڵاتانی
جیهان، وەک وڵاتی پاکستان کە ببن بە نێوەندگیر، عیراقیش دەتوانێت ئەم رۆڵە بگێڕێت.
لە بارەی وتوێژەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و
عراقچی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: وتوێژەکانم لەگەڵ عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئێمە پێکەوە قسەمان لەسەر ئەو بابەتانە کرد، وەک کەسێکی
گەشبین کە پێشووتریش هەمبووە، ئەوەیە کە دەتوانین کارەساتێکی گەورە چارەسەر بکەین
و فشارێکی زۆرمان دروست کردبوو، لە پێشووتردا.
پەیوەندی باشمان هەیە
سەرۆک بافڵ، لە بارەی پەیوەندییەکانی
یەکێتیشەوە، دووپاتی کردەوە: پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ تاران و واشنتدا هەیە،
قوباد تاڵەبانی تازە لە واشنتن دیسی گەڕاوەتەوە، هەروەها دڵخۆشم کە
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ برا تورکەکانمان باشتر دەکەین، هیوامان وایە کە بەردەوام
بین، ئێمە ئەگەر سەیر بکەیت پارتێکی بچووکین لە نێوان وڵاتە گەورەکاندا، ئەگەر
بتوانین هەوڵی هاوسەنگی بدەین، ئەمە پێویستی بە ئازایەتی هەیە، ئێران لە رووی
سەربازییەوە لاواز بووە، بەڵێ لاواز بووە، بەڵام لە چەند لایەنێکی دیکەوە، بەهێزتر
بووە.
پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتووە
سەرۆک بافڵ، ئاماژەی بەوەشکرد: بەبڕوای من
پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەردەوامە وسەرکەوتووە، خواستی ئێمە ئەوەیە توانایەکمان
هەبێت و پێشکەشی بکەین بۆ خزمەتی ئەم بابەتە، قسە لەگەڵ برا تورکەکانمان دەکەین.
لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بە ئاراستەیەکی نوێ هەیە
لە
بارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و عیراقیش، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
رایگەیاند: پێویستمان بە ئاراستەیەکی نوێ هەیە لە
هەولێرەوە بۆ بەغداد، پێویستمان بەوەیە پەیوەندییەکانمان رێکبخەینەوە و تێگەیشتنی
سەرەکی بێتە پێشەوە لەسەر ئەو بابەتانەی کە روون نەبوون، دەبێت
تێگەیشتنێکی بنچینەیی هەبێت بۆ پرۆسەی سیاسی و ئابووری کە دواجار کوردستانێکی
خۆشگوزەران و ئاشتیخواز دروست دەکات، لە
ڕابردووشدا چەندین جار سەردانی بەغدادم کردووە بۆ هێنانەکایەی ئەم لێکتێگەیشتنە.
وتیشی: پێویستییمان بە ڕاستگۆیی و ڕێزگرتن لە یەکتری لە پرۆسەی حوکمڕانیدا
هەیە، پەیوەندیی نێوان لایەنەکان تەنها پەیوەندییەکی سادە نییە، بەڵکو
بەستراوەتەوە بە دروستکردنی متمانەی دوولایەنەوە، ئەگەر تەنها یەک لایەن لایەنەکەی
تر بە تۆمەتبار بزانێت، متمانە دروست نابێت، بۆ بنیاتنانی عیراقێکی یەکگرتوو،
پێویستە سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو هەبێت نەک تەنها سوپایەکی تایبەت بە حزب، ئەمەش بنەمای سەرکەوتنە.
حکومەتی وەک ئەوەی پێشوو پێکنایات
لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیشەوە، سەرۆک بافڵ، دووپاتی کردەوە: لە کوردستاندا حکومەتێک پێکناهێنرێت، ئەگەر هاوشێوەی حکومەتی پێشوو بێت، پێویستە هەموو کەسێک لەمە تێبگەن، داوا بۆ چەند رۆژێک بچنە شەقام و لەگەڵ خەڵکی ئاساییدا قسە بکەن؛ هیچ کەسێک ئەو حکومەتەی پێشووتری ناوێت، کە پێشووتر هەبوو، دەبێت بگۆڕێت، تێگەیشتن لە هاوبەشەکان، لە بەغداد، تێگەیشتن لە دۆخی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سلێمانی و کوردستان دەوڵەمەندن
لە کۆتایشدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
رایگەیاند: سلێمانی یەکێکە لە شارە دەوڵەمەندەکانی جیهان ،دەوڵەمەندی سلێمانی
تەنها غاز و نەوت نییە، بەڵکو خەڵکەکەیەتی کە کەسانێکی رۆشنبیرن، بیرکردنەوەی فرە
رەهەندییان هەیە، دانیشتوویەکی زۆر زیرەکن، کە دەتوانرێت لە هەموو لایەکەوە سودیان
لێوەربگیرێت، هەروەها یەک پەیامی دیکەش دەڵێم، ئەویش ئەوەیە، دەمەوێت هەموو ئەمانە
لە کوردستان جێبەجێ بکەن، خوێندەواریمان لە هەولێر و دهۆک لە ئاستێکی بەرزدایە،
ئەوە سامانی راستەقینەی ئێمەیە، کە پشتیوان بە خوای گەورە و خەڵکەکەمان لە چوار
ساڵی ئایندەدا ئەنجامی دەدەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

