قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
کوردستان 06:55 PM - 2026-06-06
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت: یەکێتی
دەیەوێت بەزووترین کات حکومەت پێکبهێنێت و پێشمان وایە پارتی بێ یەکێتی حکومەتی بۆ
پێکنایەت و بەپێچەوانەشەوە، هیوادارین پارتیش لەوە تێگەیشتبێت کە ئێمە حازرین بۆ
رێککەوتن لەسەر شەراکەتی راستەقینە و دابەشکردنی بەرپرسیارییەتی و رێگایەکى زۆر
ئاسان بۆ پێکهێنانى حکومەت هەیە و پێویستى بە هەڵبژاردن و نێوەندگیرى نییە، بەڵکو
چەند کۆبوونەوەیەکمان پێویستە کە ئەو خاڵانەى ناکۆکیان لەسەر هەیە نەیهێڵین.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەمیانی چاودێریکردنی
کۆڕبەندی دێڵفی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ شەممە 6ى6ى2026 رایگەیاند:
دڵخۆشین بە ئەنجامدانی کۆڕبەندی دێڵفی لەسلێمانی، لەکاتێکدا لەم دۆخە
ناسەقامگیرەدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و سەرکردەکان لە جیهانەوە سەردانی
سلێمانیان کردووە، ساڵی داهاتووش دێڵفی لە سلێمانی دەبێت.
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد،
یەکێتی دەیەوێت بەزووترین کات حکومەت پێکبهێنێت و پێشمان وایە پارتی بێ یەکێتی
حکومەتی بۆ پێکنایەت و بەپێچەوانەشەوە، هیوادارین پارتیش لەوە تێگەیشتبێت کە ئێمە
حازرین بۆ رێککەوتن لەسەر شەراکەتی راستەقینە و دابەشکردنی بەرپرسیارییەتی،
لەئێستادا زۆر قۆناغمان بڕیوە لەگەڵ پارتی و زۆر گفتوگۆمان کردووە، هاوکات
دیدگایەکی هاوبەشمان نووسیوە هیوادارم پەشیمان نەبنەوە، چونکە پێکنەهێنانی حکومەت
کاریگەری لەسەر هەرێم هەیە.
ئەوەشى
خستەڕوو: پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەبێ هاوبەشی و
شەراکەتی راستەقینەی نێوان پارتی و یەکێتی سەرناگرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد:
کە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، لە
شەفافییەت و بوونی هەرێم وەک بەشێکی کارا لە پرۆسەی سیاسی عیراقدایە.
وتیشى: لێرەوە داواکارم لە جەنابى کاک مەسعود بارزانى و
سەرکردایەتى پارتیى دیموکراتیى کوردستان با ناکۆکی و خیلافى سیاسیمان هەبێت و با
لە سەر زۆرشت هاوڕا نەبین، ئەوە ئاسیاییە، بەڵام با کۆبوونەوەکان بەردەوام بن.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: رێگایەکى زۆر ئاسان بۆ
پێکهێنانى حکومەت هەیە و پێویستى بە هەڵبژاردن و نێوەندگیرى نییە، بەڵکو چەند
کۆبوونەوەیەکمان پێویستە کە ئەو خاڵانەى ناکۆکیان لەسەر هەیە نەیهێڵین.
قوباد تاڵەبانى سەبارەت بە پەیوەندى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
و پارتیى دیموکراتیى کوردستان رایگەیاند: ئێستا یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان یەک
سیاسەت و دیدگا و پەیامى هەیە، بەڵام هەست دەکەم لەناو پارتیى دیموکراتیى کوردستان
بۆچوونى جیاواز هەبێت و یەک شت هەیە کە من دەیزانم جەنابى کاک مەسعود پیاوێکە
شارەزایى سیاسى لە هەموومان زیاترە و ئەزمونى لە حکومڕانى و سیاسەت کردن لە
هەموومان زیاترە، بۆیە من پێم وایە جەنابى کاک مەسعود لە هەموومان زیاتر دەزانێت
کە بۆ بەڕێوەبردنێکى باشى هەرێمى کوردستان پێوستە پێش هەموو شتێک لە نێوان یەکێتى
و پارتى تەبایى و پێکەوە کارکردن هەبێت، هاوکات دەرفەت بۆ لایەنە سیاسییەکانى
دیکەش هەبێت.
روونیشى کردەوە: هەنگاوى یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگە زۆر گەشەى
کردووە و هەنگاوى پێداچوونەوە بە هەیکەلى هێزى پێشمەرگە زۆر بەرەوپێش چووە، کە
ئەمریکیەکان و هۆڵەندیەکان و ئەڵمانیەکان و فەرەنسیەکان و چەند وڵاتێکى
دیکەش هاوکار و هەماهەنگ بوون لەگەڵمان هەتاوەکو ئەم قۆناغە ببەین بەڕێوە.
ئەوەشى خستەڕوو: هەرێمى کوردستان و سلێمانى پێویستى بە
پەیوەندییەکى بەهێزە لەگەڵ تورکیا و ئێمە پێشوازیمان لە پڕۆسەى ئاشتى لە تورکیا
لەنێوان تورکیا و پەکەکە کرد، هاوکات هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ هەردوولا هەتا
ئەو شوێنەى پێویستیان بە ئێمە هەیە، بۆ ئەوەى ئەم پڕۆسەیە سەربگرێت.
سەبارەت بە کێشەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ئاماژەی
بەوەکرد، کێشەی مووچە بەشێکی لەڕێککەوتنی نێوان هەرێم و عیراق و پێموایە ئەگەر
شەفاف بین لەگەڵ یەکتر و بەشێک بین لە پرۆسەی سیاسی عیراق زۆرێک لە کێشەکانی هەرێم
لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەبێت.
هاوکات وتیشى: ئێمە لەگەڵ وەزارەتى دارایى عیراق و حکومەتى
فیدراڵى گفتوگۆ دەکەین بۆ ئەوەى بەپێى دابەزینى داهاتى نانەوتى خۆمان مامەڵەمان
لەگەڵدا بکرێت، نەک 120 ملیار دینارى دیاریکراو و جێگیربێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

