ئەمریکا ئێرانی بۆردومان کرد و تاران گەرووی هورمزی داخست
جیهان 09:50 AM - 2026-06-11
PUKMEDIA
جەنگ
سێنتکۆم بە
ڕێنمایی ترەمپ، شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەندین ئامانج لە باشووری
ئێران و واشنتۆن ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی "بەرگری لە
خۆکردن" و وەک وەڵامێک بووە بۆ هێرشەکانی پێشووی ئێران، ئێرانیش گەرووی
هورمزی بەڕووی سەرجەم کەشتی و نەوتهەڵگرەکاندا داخستووە و بە 12 موشەکی بالیستی هێرشیان کردووەتە
سەر دوو بنکەی ئەمریکا.
سێنتکۆم هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەندین ئامانج لە باشووری ئێران
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەندین ئامانجی سەربازی، سیستمی بەرگری ئاسمانی، ڕادار و ناوەندی کۆنترۆڵی درۆنەکان لە باشووری ئێران و واشنتۆن ڕایگەیاندووە، کە ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی "بەرگری لە خۆکردن" و وەک وەڵامێک بووە بۆ هێرشەکانی پێشووی ئێران.
تاران بە 12 موشەک هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا
لە بەرامبەردا، تاران پێشهاتەکانی توندتر کرد و ڕایگەیاند، کە گەرووی هورمزی بەڕووی سەرجەم کەشتی و نەوتهەڵگرەکاندا داخستووە، هەروەها سوپای پاسداران و سوپای ئێران ڕایانگەیاند، کە وەک تۆڵەسەندنەوە، بە 12 موشەکی بالیستی هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانیی "ئەزرەق" لە ئوردن کە هێزەکانی ئەمریکای لێیە، و بە درۆنی خۆکوژیش بنکەی بەلەمی پێنجەمی دەریایی ئەمریکایان لە بەحرەین کردووەتە ئامانج.
سەرۆکی ئەمریکا: هێرشەكان بە توندی بەردەوام دەبن
لەلایەکی ترەوە سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: ئیسرائیل هیچ بەشدارییەكی لەو هێرشە ئاسمانییانەدا نەكردووە كە وڵاتەكەی لە چەند سەعاتی رابردوودا دژی ئامانجەكانی ئێران ئەنجامی داون، راشیگەیان: خۆی سەرپەرشتی هێرشەكانی كردووە و هۆشداریشیدا ئەگەر تاران رێككەوتنی چوارچێوەیی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ ئیمزا نەكات، هێرشەكان بە توندی بەردەوام دەبن.
ئەوە لەكاتێكدایە سوپای ئەمریكا بۆ دووەم شەو لەسەر یەك لەدوای كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرێک لە كەنداو، هێرشی نوێی كردە سەر ناوخۆی ئێران و ڕایگەیاند كە بۆ ئەم مەبەستە 49 موشەكی تۆماهۆك و فڕۆكەی جەنگی بەكارهێنراون.
لایەنە نێودەوڵەتییەکان ترسییان لە تەشەنەسەندنی زیاتری شەڕەکە هەیە
ئەم پەرەسەندنە سەربازییانە کاریگەری خێرا و بەربڵاوی لەسەر ناوچەکە دروستکرد؛ سیستمی بەرگری ئاسمانی لە ئوردن، کوێت و بەحرەین کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی و بەرپەرچدانەوەی تەنە فڕیوەکان، و کوێتیش ئاسمانی وڵاتەکەی بە شێوەیەکی کاتی داخست، هاوکات لە باکووری ئیسرائیلیش زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا دوای ئەوەی چەند موشەکێک لە خاکی لوبنانەوە تەقێنران، ئەمەش ترسی لایەنە نێودەوڵەتییەکانی لە تەشەنەسەندنی زیاتری شەڕەکە لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

