زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن
کوردستان 02:51 PM - 2026-06-11
ئەرشیف
تاقیکردنەوەى خوێندکاران
وەزارەتى پەروەردە رایگەیاند: لە هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار
بەشداری لە تاقیکردنەوە گشتییەکانى قۆناغى 12ى ئامادەیى دەکەن.
وەزارەتى
پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: لە ئەمساڵدا زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار
بەشدارى لە تاقیکردنەوەکانى خولى یەکەمى قۆناغى 12ى ئامادەیى لە هەرێمى کوردستان
دەکەن.
بەپێی ئاماری بڵاوکراوەى
وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەمساڵی خوێندنى 2025-2026 کۆی گشتی 117 هەزار و 142 خوێندکار
لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان مافی بەشداریکردنیان هەیە
و لەو ژمارەیەش 88 هەزار و 116 خوێندکار لە بەشی زانستی، 26 هەزار و 431 خوێندکار
لە بەشی وێژەیی و دوو هەزار و 595 خوێندکاریش لە بەشی پیشەیین، کە
تاقیکردنەوەکانیان بەسەر دوو هەزار و سێ هۆڵدا دابەشکراون.
لەسەر ئاستی
پارێزگاکان، پارێزگاى هەولێر زۆرترین رێژەی بەشداربووی هەیە، کە رێژەکە بریتییە لە
38 هەزار و 63 خوێندکار، پاشان پارێزگاى دهۆک دێت کە 27 هەزار و 266 خوێندکار
بەشدارى دەکەن و دواتر پارێزگای سلێمانی کە 26 هەزار و 563 خوێندکار و پارێزگای
هەڵەبجەش هەزار و 590 خوێندکار بەشدارى لە تاقیکردنەوەکان دەکەن.
سەبارەت بە ئیدارە سەربەخۆکانیش بە گوێرەى ئامارەکە، لە سۆران شەش
هەزار و 398 خوێندکار، لە گەرمیان پێنج هەزار و 356 خوێندکار و لە راپەڕینیش چوار
هەزار و 988 خوێندکار بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قۆناغی 12ی
ئامادەییدا دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیار وایە رۆژى 14ى6ى2026 یەکەمین تاقیکردنەوەى قۆناغى
12ى ئامادەیى لە هەرێمى کوردستان ئەنجامبدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

