نرخی نەوت دابەزی
کوردستان 11:29 AM - 2026-06-12
PUKMEDIA
نەوت
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی2 %دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 88دۆلار و 55 سەنت، هاوكات نەوتی ئەمریکی تێکساسیش بۆ 86 دۆلار و 11 سەنت دابەزی. ئەم دابەزینەش دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پلانەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران هەڵوەشاندەوە، ئەمەش ترسی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا کەمکردەوە.
هاوکات ترەمپ ڕایگەیاند: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە و ئەگەری هەیە لەم هەفتەیەدا رێککەوتنێکی ئاشتی بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز واژۆ بکرێت، بەڵام ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی بڵاویکردەوە کە تاران هێشتا دەقی چاوەڕوانکراوی هیچ ڕێککەوتنێکی پەسەند نەکردووە.
ئەم پێشهاتانەش لە کاتێکدایە کە ئێران پێشتر رایگەیاندبوو گەرووی هورمز دادەخات و هێرش دەکاتە سەر هەر کەشتییەک کە بەبێ هەماهەنگی تێپەڕێت، کە پێنجەکی نەوت و غازی شلی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت. لە بەرامبەردا، سوپای ئەمریکا رایگەیاند کە کەشتییە بازرگانییەکان بەردەوامن لە تێپەڕبوون بە ناو ئەو گەرووەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

