لەهێرشە سەربازییەكەی ئەمریكادا سەرۆكی باندی ترێن دی ئاراگوای ڤەنزوێلا كوژرا
جیهان 09:13 AM - 2026-06-13
Reuters
وێنەی هێرشەكە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: هێزەكانی ئەمریكا هێرشێكیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە هیكتۆر روستنفۆرد گێرێرۆ فلۆریس ناسراو بە نینۆ گێرێرۆ، سەرۆكی باندی ترێن دی ئاراگوای ڤەنزوێلا كوژرا.
ئێوارەی رۆژی هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەپۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، بەفەرمانی فەرماندەیی باشووری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هێرشێكی جوڵەیی خێراو كوشندەیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی بە سەركەوتوویی نینۆ گێرێرۆ سەركردەی بەناوبانگی ترێن دی ئاراگوا، یەكێك لەخوێنمژترین رێكخراوە تیرۆریستییەكان كوژرا.
هاوكات راگەیاندنەكانی ڤەنزوێلا ئاماژەیان بەوەكردووە: كە لەكاتی ئۆپراسیۆنەكەدا پێكدادان لەگەڵ ئەندامانی گرووپە تاوانكارییەكان روویداوەو تێیدا گێرێرۆ كوژرا.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو: ئۆپەراسیۆنەكە پاڵپشتی تەكنەلۆژی تایبەتمەند بووەو لەڕێگەی هاوكاری و هاوبەشكردنی هەواڵگری لەنێوان دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵات ئەنجامدراوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، چەندین جار گێرێرۆ و سەركردەكانی دیكەی رێكخراوی ترێن دی ئاراگوای كردووەتە ئامانج و سزای بەسەردا سەپاندوون، بەهۆی ئەوەی كە تێوەگلانیان لە چالاكییە تاوانكارییەكان وەك قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرە نایاساییەكان، بازرگانیكردن بە مرۆڤ و سپیكردنەوەی پارە.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ترێن دی ئاراگوای وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی دەستنیشان كرد.
ترێن دی ئاراگوا، بە بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە ناسراوە و ئەو ڕێگایانە كۆنتڕۆڵ دەكات كە ڤەنزوێلاییەكان و كۆچبەرانی دیكەی ئەمریكای باشوور بەرەو باشوور و شیلی و شوێنەكانی دیكەی ئەمریكای باشوور یان ئەوروپا دەیگرنەبەر.
هاوكات لێپرسراوانی پۆلیسی ئەمریكای لاتین دەڵێن، گروپەكە پەیوەندی بە زەوتكردن، رفاندن، سپیكردنەوەی پارە، كوشتنی گرێبەست، قاچاخچێتی و دزییە تاكەكەسییە رێكخراوەكانەوە هەبووە لەپەنەما بۆ بەرازیل و بەدرێژایی رێڕەوی ئەندی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

