ئەنجومەنی وەزیران جەخت لەدابینكردنی مووچەی خانەنشینان دەكاتەوە
کوردستان 06:26 PM - 2026-06-17
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بەشایستە داراییەكانی هەرێم و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ تاووتوێ كرد، لەسەرووشیانەوە پرسی وەرگرتنەوەی گەنمی جووتیاران، مووچەی خانەنشینانی نوێ و بەشی هەرێم لە خەرجییە حاكیمەكان.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، جەخت لەسەر گرنگیی چارەسەركردنی دۆخی ئەو فەرمانبەرانە كرایەوە كە خانەنشین بوون و هێشتا مووچەی خانەنشینییان وەرنەگرتووە. بۆ ئەو مەبەستەش، راسپاردەی پێویست بە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان درا تا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ، هەموو هەنگاوە یاسایی و كارگێڕییەكان بگرنەبەر بۆ دابینكردنی مووچەی خانەنشینیی ئەو كەسانە لەڕۆژی شایستەبوونیانەوە.
پاشان، دوای خستنەڕووی ڕاپۆرتی داتا و ئاستەنگەكانی بەردەم وەرگرتنی گەنم لەلایەن وەزیری كشتوكاڵەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا بەردەوام بێت و داواش لەحكومەتی فیدراڵ بكات بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و بەڕەچاوكردنی تایبەتمەندی هەرێم گەنمی جووتیاران وەربگرێت.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی حكومەتی فیدڕاڵ، وەك لایەنی بەرپرسیار، پێویستە پلانی وەرگرتنەوەی گەنمی جووتیاران، بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و یەكسان جێبەجێ بكات و لە هەمان كاتدا، تایبەتمەندی و پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستانیش لەبەرچاو بگرێت.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆیەكی وردی لەسەر خەرجییەكانی بودجەی حاكیمە كرد؛ ئەو خەرجییانەی لە بودجەی گشتیی فیدڕاڵییەوە بۆ هەرێم تەرخان دەكرێت، لەوانەش بابەتی پسووڵەی خۆراك و سەبەتەی خۆراكی مانگانە.
هاوكات ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ چاكسازییەكانی بەغداد لەسیستەمی خۆراكدا دەربڕی، بەڵام جەختی لەسەر مافی یاسایی هەرێم كردەوە لە وەرگرتنی بەشە شایستەی خۆی لە خەرجییە حاكیمەكان (وەك دەرمان، خۆراك، گەنم و پشتیوانی وزە).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

