ئەعرەجی: مام جەلال سەركردەیەكی مەزنی عیراق و كۆكەرەوەی لایەنەكان بوو
کوردستان 11:42 AM - 2026-06-18
PUKMEDIA
قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال
قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، رایگەیاند: سەرۆك مام جەلال سەركردەیەكی مەزنی عیراق و كۆكەرەوەی هەموو لایەنەكان بوو، شاری سلێمانیش خاوەن مێژوویەكی پڕ لە بەرەنگاری دژ بە دیكتاتۆرییەتە، ئەوەشی خستەڕوو: ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك بافڵ بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ئەمنی كۆدەبنەوە.
قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق، ئەمڕۆ 18ی 6ی 2026، سەردانی سلێمانی و مەزاری سەرۆك مام جەلال-ی كردو لەدەفتەری یاداشتەكانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-دا نووسی: بەوپەڕی شانازییەوە، سەردانی مەزاری "مام جەلال"مان كرد، كە خاوەنی مێژویەكی مەزنە و یەكێكە لەكۆڵەكەكانی بزوتنەوەی نیشتمانی.
ئەوەشی نووسی: مام جەلال هەوڵێكی گەورەیدا بۆ بەرزڕاگرتنی ناوی عیراق لە كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكاندا.
دواتریش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا قاسم ئەعرەجی رایگەیاند: سلێمانی شارێكی ئازیزو بەنرخە لامان و مێژویەكی پڕ لەبەرەنگاربوونەوەی دژ بە دیكتاتۆرییەتی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: مام جەلال سەركردەیەكی گەورەبوو، دژی ستەم و دیكتاتۆرییەت خەباتی دەكرد و دوای ساڵی 2003 ش كاتێك بوو بە سەرۆككۆماری عیراق، هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی ناوبانگی عیراق بەرزبكاتەوەو پێگەی نێودەوڵەتی و هەرێمی وڵاتەكە بپارێزێت.
راشیگەیاند: سەرۆك مام جەلال سەركردەیەكی مەزنی عیراقە و كۆكەرەوەی هەموو لایەنەكان بوو، سەردانیشمان بۆسەر مەزارەكەی بۆ دەربڕینی رێز و وەفایە.
قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق راشیگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ئەمنی كۆدەبینەوە.
بەیانی ئەمڕۆ، قاسم ئهعرهجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق به سهرۆكایهتی وەفدێکی باڵای باڵای ئهمنی گهیشته شاری سلێمانی و لهلایهن جهلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازیان لێكرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

