لەفێستیڤاڵی فیلمی مۆبایلدا 15 فیلم كێبڕكێ دەكەن
کوردستان 10:49 AM - 2026-06-19
راگەیاندنی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆبایل
خولی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆبایل
دامەزراوەی ڤیم بەسپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی كوردسات، خولی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆبایل لەسلێمانی بەڕێوەدەبات، وتەبێژی فێستیڤاڵەكەش دەڵێت: 15 كورتەفیلمی جیاواز لەسەر شاشەی فێستیڤاڵەوە نمایش دەكرێن كە سەرجەمیان بە مۆبایل بەرهەمهێنراون و ئامانجیشمان رەخساندنی دەرفەتە بۆ گەنجان تاوەكو بەكەمترین تێچوو، لەڕێگەی مۆبایلەكانیانەوە بەرهەمە هونەرییەكانیان بخەنەڕوو.
شادمان محەمەد، وتەبێژی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆبایل، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: سەعات 6:30 دەقیقەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 19ی 6ی 2026، دامەزراوەی ڤیم بەسپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی كوردسات، خولی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆبایل لە سیتی سینەما لەسلێمانی بەڕێوەدەبات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاند: لەخولی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆبایل-دا 15 كورتەفیلمی جیاواز لەسەر شاشەی فێستیڤاڵەوە نمایش دەكرێن كە سەرجەمیان بە مۆبایل بەرهەمهێنراون و ئامانجی سەرەكیشمان رەخساندنی دەرفەتە بۆ گەنجان و لاوان تاوەكو بەكەمترین تێچوو، لەڕێگەی مۆبایلەكانیانەوە بەرهەمە هونەرییەكانیان بخەنەڕوو.
وتەبێژی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆبایل ئەوەشی خستەڕوو: لەم خولەدا 11 خەڵاتی جیاواز بۆ بوارەكانی (باشترین فیلم، دەرهێنان، سیناریۆ، ئەكتەران، مۆنتاژ، میوزیك و چەند بوارێكی دیكە) تەرخانكراوە، كە گرنگترینیان خەڵاتی ڤیم میدیایە؛ ئەم خەڵاتە بریتییە لەگرتنەئەستۆی تەواوی تێچووی بەرهەمهێنانی فیلمی داهاتووی براوەكە لەلایەن دامەزراوەی ڤیمەوە، بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای بەهرەمەندان و دەوڵەمەندكردنی رەوتی سینەمای كوردی.
ئاماژەی بەوەشكرد: فیلمەكان لەسەر چەندین پێوەر بۆ بەشداری لەفێستیڤاڵەكەدا هەڵبژێردراون و مەرجی سەرەكیش ئەوەبووە كە فیلمەكە كوردی بێت، بۆ ئەوەی بتوانین لەڕێگەی فیلمەوە وەك نەتەوەی كورد زیاتر خۆمان بەوڵاتانی ديكە بناسێنین، جگە لەوەی چیرۆك و ناوەڕۆكی فیلمەكان بەجۆرێك هەڵبژێردراون كە باسی چەند بابەتێكی ناو كۆمەڵگەی كوردی دەكەن.
شادمان محەمەد راشیگەیاند: لە هەڵسەنگاندنەكاندا رەچاوی ئەوەكراوە كەفیلمەكان بە مۆبایل بەرهەمێنراون و فیلمی درێژ نین، هاوكات ئامانجی سەرەكی فێستیڤاڵەكەش دەستگرتنی ئەو فیلمسازانەیە كە رەنگە بە كۆمەڵێك هۆكار نەیانتوانیبێت تواناكانی خۆیان پیشان بدەن و دەمانەوێت ئەو پەیامەش بگەیەنین دەتوانرێت بە مۆبایل بەرهەمهێنانی باش بكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 5ی 5ی 2025، خولی یەكەمی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆبایل لەلایەن بەشی هونەری سینەمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری پارێزگای سلێمانی، بەهاوبەشیی دامەزراوەی ڤیم بەڕێوەچوو، لەڕۆژی یەكەمدا 13 فیلم و لەڕۆژی دووەمدا 12 فیلم نمایش كران، لە كۆی 100 فیلم كە تایبەت بە فێستیڤاڵەكە دروستكرابوون و بە فلتەری هەردوو لیژنەی هەڵبژاردنی فیلمەكان و لیژنەی دادوەراندا تێپەڕین، 25 فیلم بۆ بەشداریكردن هەڵبژێردران و بۆ بردنەوەی 10 خەڵات كێبڕكێیان دەكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

