بڕوانامەکانی خۆسەر پەسەند کران و خوێندکارانیش بەشداری لەتاقیکردنەوە گشتییەکاندا دەکەن
کوردستان 03:10 PM - 2026-06-20
میدیاکان
لۆگۆی خۆسەر و ئاڵای سوریا
وەزارەتی پەروەردەی سوریا
هەموو ئەو بڕوانامانە پەسەند دەکات کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاڤای
کوردستان دەرچوون و پارێزگاری حەسەکەش رایدەگەیەنێت: ئەو خوێندکارانەی پەیڕەوی پرۆگرامی خوێندنی خۆبەڕێوبەرییان
کردووە، بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی بڕوانامە گشتییەکاندا (قۆناغی ئامادەیی و
بنەڕەتی) دەکەن.
وەزارەتی پەروەردەی سوریا، لە راگەیەندراوێکیدا، رەزامەندی لەسەر ئەو بڕوانامانە
دەربڕی، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە دەرچوون.
بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی سوریا، بە پشت بەستن بە بڕگەکانی یاسای
ژمارە ٣١ی ساڵی ٢٠٢٤ وە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخ و پێگەی یاسایی خوێندکاران لە
پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات دەرکراوە.
هەر بەپێی بڕیارەکە، سەرجەم خوێندکارانی رۆژئاڤا کە پەیڕەویان لە
پرۆگرامی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کردووە، دەتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوە
گشتییەکاندا بکەن.
لەلایەکی دیکەوە نوورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە، ڕایگەیاند کە
لەگەڵ د. محەممەد عەبدولڕەحمان تورک، وەزیری پەروەردە و وەفدی یاوەری کۆبووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگاری حەسەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر
بڕیارێک کراوە کە ڕێگە بەو خوێندکارانە دەدات کە پەیڕەوی پرۆگرامی خوێندنی
(مەنهەج)ی خۆبەڕێوبەرییان کردووە، بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی بڕوانامە
گشتییەکاندا (قۆناغی ئامادەیی و بنەڕەتی) بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

