ئەمریکا و ئێران لە سویسرا کۆدەبنەوە و دەنگۆی داخستنی هورمز رەتدەکرێتەوە
جیهان 06:35 PM - 2026-06-20
رۆیتەرز
گەرووی هورمز
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، پێشبینیدەکات لە ماوەیەکی نزیکدا بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، سەردانی سویسرا بکات.
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی رایگەیاند: پێشبینی دەکەم لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بەڕێبکەوم، بەڵام وەک دەزانن ئەم بابەتە پێویستی بە هەماهەنگی ورد و پرۆتۆکۆلی دیبلۆماسی هەیە.
روونیشیکردەوە، وڵاتەکەی دەرفەت دەداتە دانوستان لەگەڵ ئێران و ئەگەری هەیە گفتوگۆ دووقۆڵییەکان لە کاتێکی زۆر نزیکدا دەستپێبکەن کە ڕەنگە سبەی یەکشەممە بێت و کاروبارەکان لە دۆسیەی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئێراندا بە باشی بەڕێوەدەچن.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاشکراشیکرد، هەریەکە لە ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر نێردراوانی ئەمریکا، لە ئێستاوە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ئەم گفتوگۆیانە و مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک لایەنی تەکنیکی دانوستانەکان و یەکێکیش لەو کارە گرنگانەی سەرۆک رایسپاردین بۆ ئەنجامدانی، کردنەوەی گەرووەکان بوو، ئەوەش ئێستا ڕوویداوە و دوێنێ توانیمان 16 ملیۆن بەرمیل نەوت لە دەرەوەی گەرووی هورمز دەستەبەر بکەین.
لەلایەکی ترەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ 20ی حوزەیران جووڵەی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمزدا زیادی کردووە، تێپەڕبوونی ئارام لە ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکەدا بەردەوام بووە، بە شێوەیەک کە 55 کەشتیی بازرگانی تێپەڕیون و بڕێکی زۆر لە کاڵا و زیاتر لە 17 ملیۆن بەرمیل نەوتیان بۆ بازاڕەکانی جیهان گواستووەتەوە.
سێنتکۆم جەختیشی کردەوە، کە هێزەکانی ئەمریکا بە هۆشیارییەوە لە ناوچەکەدا دەمێننەوە بۆ دەستەبەرکردنی پابەندبوون بە سەرجەم لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران.
لەوچوارچێوەیەشدا لەچاوپێکەوتنەکەدا جەی دی ڤانس بە (فۆکس نیوز)ی رایگەیاند: هیچ بەڵگەیەک لەسەر داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە لەبەردەستدا نییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

