خاوەنی نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو: دابەزینی بەهای دینار کاتییە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-22
PUKMEDIA
دراوی عیراقی و دۆلاری ئەمریکی
نەبوونی جێگیری لە بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر
بە دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا، بۆ چەند هۆکارێکی ئابووری و سیاسی
دەگەڕێتەوە، شارەزایانی بواری ئاڵوگۆڕی دراویش پێشبینی دەکەن لە چەند ڕۆژی
داهاتوودا نرخەکە بگەڕێتەوە دۆخی پێشووی خۆی.
لوقمان حەسەن خاوەنی
نوسینگەیەکی ئاڵوگۆری دراو لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: دابەزینی بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلاری
ئەمریکی حاڵەتێکی ئاساییە و دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی خواست لەسەر دۆلار و
کەمبوونەوەی لەناو بازاڕدا، ئەمەش بەهای دیناری بەرامبەر بە دۆلار دابەزاندووە.
راشیگەیاندووە، هۆکارێکی
دیکەی ناجێگیری نرخی دۆلار دەگەرێتەوە بۆ ململانێکانی نێوان تاران و واشنتۆن و
لێدوانە جیاوازەکانی ترەمپ و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئەگەرنا نرخی دۆلار لەناو
بانکی ناوەندی جێگیرە و تەنها زۆربوونی خواست لەسەر دۆلار نرخەکەی لەبازاڕەکاندا
گۆڕیوە.
لوقمان حەسەن ئاماژەی
بەوەشکرد، لەچەند رۆژی رابردوودا عەلی عەلاق بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عیراق دەستی
لەکار کێشایەوە ئەمەش کەمێک ناجێگیری دروستکردووە و ماوەیەکی دەوێت تا بارودۆخەکە
ئاسایی دەبێتەوە.
ئەو خاوەن نوسینگەیەی
ئاڵوگۆری دراو لەبازاڕی دۆلارەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکەم نرخی دۆلار لەچەند
رۆژی داهاتوودا بگەڕیتەوە دۆخی پێشووی، چونکە هیچ بارودۆخێکی بەوشێوەیە نەخوازراو
بۆ عیراق نییە، تاوەکو ترسی بەرزبوونەوەی زیاتر یان نەگەرانەوە بۆ دۆخی پیشوو دروستبکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

